ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٧ی ڕه‌زبه‌ر، له ئه‌نجامی سێ ڕووداوی جیاجیا له شاره‌كانی بۆكان، مه‌ریوان و بافق، سێ كرێكار تووشی ڕووداوی شوێنی كاربوون و به هۆیه‌وه، كرێكارێك گیانی له‌ده‌ستدا و دوو كرێكاری دیكه‌ش به سه‌ختی برینداربوون.
له یه‌كه‌م ڕووداودا، كرێكارێكی ٣٥ ساڵ ته‌مه‌ن له‌كاتی كار له بینایه‌كی شه‌ش نهۆمی له كۆڵانی “فه‌رهه‌نگی ١” له شاری بۆكان، به‌هۆی به‌ربوونه‌وه‌ی باڵابه‌ر بۆ ناو چاڵی ئاسانسۆر به سه‌ختی برینداربوو و ده‌ستبه‌جێ گوزاترایه‌وه بۆ نه‌خۆشانه. له دووهه‌م ڕووداودا، کریکارێکی مەریوانی بە ناوی “خوسرەو حەسەنی” تەمەن ٣٨ ساڵ و خەڵکی گوندی “کۆرەدەرە”، بە هۆی تەقینەوەی مینی دژە نەفەر لە کوێستانی “کانی کون” لە نزیک گوندی قەمچیان بە سەختی بریندار بووە و دەستێکی پەڕیوە. هه‌روه‌ها، كرێكارێكی ٢٨ ساڵ ته‌مه‌ن له‌كاتی كار له مه‌عه‌نی به‌ردی ئاسنی بافق، به‌هۆی به‌ربوونه‌وه له به‌رزایی گیانی له‌ده‌ستدا.