ڕۆژی پێنجشه‌ممه، له ئه‌نجامی دوو ڕووداوی جیاجیا له شاره‌كانی تاران و تاڵش، كرێكارێك به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار گیانی له‌ده‌ستدا و دوو كرێكاری دیكه‌ش به سه‌ختی بریندرابوون.
له یه‌كه‌م ڕووداودا، دوو كرێكاری بیناسزیی ته‌مه‌ن ١٩ ساڵ و ٢٠ ساڵ له‌كاتی كار له بینایه‌كی نیوه‌كاره له جاده‌ی وه‌رامین له گه‌ڕه‌كی “تالب ئاباد”ی تاران، به هۆی داڕمانی دیواری بیناكه به سه‌ختی برینداربوون. هه‌روه‌ها كرێكارێكی ٣٤ ساڵ ته‌مه‌ن له‌كاتی كار له بینایه‌ك له شاری تاڵش به‌هۆی به‌رق گرتوویی گیانی له‌ده‌ستدا.