کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

قوربانی بوونی سێ كرێكار به‌ ڕووداوی شوێنی كار

مرگ و مصدومیت ۳ کارگر در شهرهای مختلف2

له‌ سێ ڕووداوی جیاجیا له‌ شاره‌كانی زه‌ره‌ندییه‌، گه‌رمسار و سنه‌، به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار، سێ كرێكار گیانیان له‌ده‌ستدا و برینداربوون.

له‌ یه‌كه‌م ڕووداودا، كرێكارێی ژن ته‌مه‌ن ٤٠ ساڵ له‌كاتی كار له‌سه‌ر ده‌زگای خه‌رمان كووب له‌ مه‌زرایه‌كی كه‌شاوه‌رزی له‌ شارستانی زه‌ره‌ندییه‌، تووشی ڕووداو بوو و گیانی له‌ده‌ستدا. هه‌روه‌ها كرێكارێكی ٣٠ ساڵ ته‌مه‌ن له‌ شارستانی گه‌رمسار له‌ كاتی توندكردنه‌وه‌ی سیمه‌كانی به‌رق، تووشی به‌رق گرتوویی بوو و له‌ ئه‌نجامیدا گیانی له‌ده‌ستدا. له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ كرێكارێكی بیناسازیی له‌ شاری سنه‌، له‌كاتی كار له‌ بینایه‌كی نیوه‌كاره‌ له‌ شه‌قامی ئاوییه‌ر به‌هۆی به‌ربوونه‌وه‌ له‌ به‌رزایی، به‌ سه‌ختی برینداربوو.