به پێی ڕاپۆرتهكان، دوانیوەڕۆی ڕۆژی دووشەممە ٢٠ی خەزەڵوەر، بەهۆی تەقینەوەی تانکێرێک لە کاتی جۆشکاریدا، دوو کرێکار گیانیان لەدەست دا و کرێکارێکی دیکە بەسەختی بریندار بوو.
بەپێی ئهم ڕاپۆرته، دوو کرێکار بە ناوەکانی “سەعید دانندە و قاسم پوورشیرین”، خەڵکی شاری محەممەدیاری نەغەدە، بەهۆی تەقینەوەی تانکێر لە کاتی جۆشکاریدا، دەستبەجێ گیانیان لەدەست دا. هاوكات لەو ڕووداوەدا، کرێکارێكی دیکە بە ناوی “سیروس مورادی” بەسەختی بریندار بوو.