کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

قوربانی بوونی زیاتر له‌ ٢٠ كه‌س له‌ ڕۆژئاوای ئه‌فغانستان

شمار قربانیان حملات طالبان در غرب افغانستان2

شمار قربانیان حملات طالبان در غرب افغانستان2

ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ له‌ ئه‌نجامی هێرشی هێزه‌كانی تاڵبان له‌ ڕۆژئاوای ئه‌فغانستان، لانیكه‌م ١٤ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و ٩ كه‌سی دیكه‌ش به‌ سه‌ختی برینداربوون.

به‌وته‌ی كاربه‌ده‌ستانی پۆلیسی ئه‌فغانستان، به‌هۆی هێرشی هێزه‌كانی تاڵبان بۆ سه‌ر وێستگه‌یه‌كی پشكنین له‌ ویلایه‌تی هه‌رات له‌ ڕۆژئاوای ئه‌م وڵاته‌، لانیكه‌م ١٤ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌. به‌ پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵنێریی ئاسۆشیتێدپرێس، وته‌بێژی ویلایه‌تی هه‌رات ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ دوو كه‌س له‌ برینداربووه‌كان دۆخی ته‌ندرووستیان ناجێگیره‌. شایانی باسه‌، تاڵبان به‌رپرسایه‌تیی ئه‌م هێرشه‌ی گرتووه‌ته‌ ئه‌ستۆ.