ڕێكخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕۆژی شەممە ٣ی ڕهشهممه لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند بەهۆی شەڕ لە ئەفغانستان لە ساڵی ٢٠١٩ دا ٣ ههزار و ٤٠٠ کەسی مهدهنی کوژراون و نزیکەی ٧ هەزار کەسیش بریندار بوون.
ئەرکی هاوکاری نەتەوە یەکگرتووەکان لە ئەفغانستان ناسراو بە “یونامی”، تاڵبان، دەوڵەتی ئیسلامی و گروپە چەکدارەکانی دیكه بۆ کوشتنی ٤٩ لهسهدی ئەو کەسانە تاوانبار دەکات و دەشڵێت هێزەکانی سەر بە حکومەت لە ناویاندا هێزی هاوپەیمانان بە ڕێبەرایەتی ئەمریکاش بەرپرسیارن له بەرامبەر کوشتنی ٤٣ لهسهدی هاووڵاتییانی مهدهنی لهم وڵاته. بڵاوبوونەوەی ئەم ڕاپۆرتەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کاتێکدایە كه ئاگربەستێکی حەوت ڕۆژی بە ڕەزامەندی هەردوولا لە ڕۆژی شەممەوە چووەته بواری جێبەجێکردنەوە بە مەبەستی ڕێگە خۆشکردن بۆ مۆرکردنی ڕێککەوتنێک لەگەڵ تاڵبان. ڕاپۆرتەکە ئاماژە بەوەش دەکات ژمارەی ئەو کەسانهی كه لە ماوەی ١٠ ساڵی ڕابوردوو بەهۆی شەڕی ئەفغانستانەوە کوژراون، ١٠٠ هەزار کەسی تێپەڕ کردووە.