ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه به‌هۆی بارینی به‌خوڕی باران و هه‌ستانی لافاو له پارێزگای “سیچوان” له باشوری ڕۆژئاوای چین، شه‌ش كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و پێنج كه‌سی دیكه بێسه‌روشوێن بوون.
به‌پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی شینهوا، له ئه‌نجامی لافاو و ئه‌و رووداوانه‌ی كه به‌هۆی باران بارینه‌وه كه‌وتوونەتە‌وه، شه‌ش كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و پێنج كه‌سی دیكه‌ش بێسه‌روشوێن بوون، له‌و شوێنانه‌ش كه له ئاستی رووی ده‌ریاوه نزمن و رووباره‌كه سه‌رڕێژی كردوون نزیكه‌ی حه‌وت میلیارد دۆلار زیانی له ئابووریی وڵاته‌كه داوه و ژماره‌یه‌كی زۆر خانوو و به‌شێكی زۆر له تۆڕه‌كانی كاره‌با زیانیان پێگه‌یشتووه. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، له مانگی ژۆئه‌نه‌وه تا ئێستا، له ئه‌نجامی لافاوه‌كان له وڵاتی چین، ١٤١ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه یاخود بێسه‌روشوێن بوون، هه‌ر به‌هۆی لافاوه‌كانه‌وه له ٢٤ پارێزگای ئه‌م وڵاته‌ن دوو ملیۆن كه‌س ناچاربوون ماڵ و حاڵیان به‌جێهێڵێن.