به پێی ڕاپۆرته بڵاوكراوه‌كان، هێزە چەکدارەکانی توركییه لە سنووری شاری ماکۆ ڕۆژی شەممە ٢٢ی خەرمانان تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کرد و له ئه‌نجامیدا، کۆڵبەریک گیانی له‌ده‌ست دا و کۆڵبەریکی دیكه‌ش بریندار بوو.
بەپێی ئه‌م ڕاپۆرته، لە ئەنجامی تەقەی هێزە چەکدارەکانی توركییه لە سنووری شاری ماکۆ کۆڵبەرێک بە ناوی “شارام محەممەدی” کوژراوە و کۆڵبەرێکی دیكه بە ناوی “جەعفەر ڕەهبەری” بریندار کراوە. شایانی باسه، ئەم دوو کوڵبەرە خەڵکی ئاوایی “دەیم قشلاق” سەر بە شاری ماکۆ بوون و باری جگەرەیان پێ بووە. به پێی هه‌واڵێكی دیكه هه‌ر له‌م پێوه‌نده‌دا، ئێوارەی ڕۆژی هەینی سێ کاسبکاری لاوی مەریوانی لە لایەن هێزەکانی هەنگی سنووریی ئەو شاره‌وه، دەستبەسەر و ڕاپێچی گرتووخانه‌ی مەریوان کران. ناوی یەکێک لە کاسبکارە دەستبەسەرکراوەکان “شادمان مەریوانی” ڕاگەیاندراوه.