ڕۆژی هه‌ینی ٢٥ی مانگی گه‌لاوێژ، به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار له شاره‌كانی قۆم و خوراسان، كرێكارێكی بیناسازی گیانی له ده‌ست دا و كرێكارێكی دیكه‌ش بریندار بوو.
له ڕووداوی یه‌كه‌مدا كه له ناوچه‌ی “حائێر باجیك”ی شاری قۆم ڕوویدا، كرێكارێك له كاتی جۆشكاریدا له بینایه‌ك كه‌وته خواره‌وه و به سه‌ختی بریندار بوو. هه‌روه‌ها له ڕووداوێكی دیكه‌دا، كرێكارێك له كاتی كار له‌سه‌ر بینایه‌كی نیوه‌كاره له خوراسان، كه‌وته خواره‌وه و دوای ماوه‌یه‌ك گیانی له‌ده‌ست دا.