به پێی ڕاپۆرتی میدیاكانی هێندوستان، بەهۆى ڕووخانى باڵەخانەیەک، دەیان کەس بوونەته قوربانى و تا ئیستاش چەندین کس لەژیر داروپەردوى باڵەخانەکەدا ماونەتەوە.
بەرپرسانی هێندوستان ئاماژەیان بەوەدا بەهۆی ڕووخانی باڵەخانەیەکەوە لە شاری مۆمبای ئهم وڵاته، لانیکەم ١١ کەس گیانیان لەدەستداوە و به دەیان کەسی دیكهش لەژێر پاشماوەکانی باڵەخانەکەدا ماونهتهوه. لهم پێوهندهدا، کۆمسیاری شارەوانی شارهكه رایگەیاندووە: نیوەی باڵەخانەکە روخاوە و ترسی ئەوە هەیە نزیکەی ٣٠ خێزان گیریان خواردبێت.