به‌پێی ڕاپۆرته بڵاوكراوه‌كان، ڕۆژی چواره‌شه‌ممه ٨ی مانگی خه‌زه‌ڵه‌وه‌ر به‌هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه له ناو قه‌تارێكی موسافربه‌ری له پارێزگای “په‌نجاب”ی باكووری پاكستان، ٤٦ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا و ١٣ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
به‌وته‌ی وه‌زیری ڕێگه‌ی ئاسنی ئه‌م وڵاته، قه‌تاره‌كه له “كراچی”یه‌وه به‌ره‌و “رواڵپێندی” به‌ڕێكه‌وتبوو و له ڕێگادا تووشی ئه‌م ڕووداوه هاتووه. هه‌روه‌ها ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه هۆكاری سه‌ره‌كی ئه‌م ڕووداوه ته‌قینه‌وه‌ی كه‌پسوولی گازی یه‌كێك له سه‌رنشیان بووه كه ویسوویه‌تی له‌م قهتارهدا خۆراكی به‌یانی به‌رهه‌م بێنێت.