له ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا، ده‌یان كه‌س له هێرشه‌كانی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر باكووری غه‌زه و باشووری لوبنان كوژراو و بریندار بوون و سكرێتێری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان هێرشه‌كانی ئیسڕائیلی به كۆمه‌ڵكوژی ناو برد.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ٩٣ كه‌س ته‌نیا له بۆردوومانی مه‌دره‌سه‌یێك له به‌یت لاهیا گیانیان لهدسهت داوه و ده‌یان كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون. هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی بێهداشتی لوبنان ڕایگه‌یاند: له ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێر دا ٨٢ كه‌س له بۆردوومانی باشووری ئه‌و وڵاته گیانیان له‌ده‌ست داوه و ١٨٠ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون. شه‌وی ڕابردووش، له ئاكانی بۆردوومانی به‌علبه‌ك، ١١ كه‌س كوژران و ١٥ كه‌س بریندار بوون. شایانی باسه كه هه‌ندێك له سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ باس له ئه‌گه‌ری ئاگربه‌ست و ڕێكه‌وتنی نێوان حیزبۆڵڵا و ئیسڕائیل ده‌كه‌ن. سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ ڕایانگه‌یاندووه كه حیزبۆڵڵا ڕه‌زامه‌ندی نیشان داوه بۆ ئه‌وه‌ی ٧ كیلۆمتر له سنووره‌كانی ئیسڕائیله‌وه دوور بكه‌وێته‌وه و سنووره‌كانی لوبنان و سووریه ڕاده‌ستی ئه‌رته‌شی لوبنان و هێزی پاسه‌وان ئاشتی بكات.