کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

قوربانی بوونی ده‌یان كه‌س له‌ هێرشه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر لوبنان، غه‌زه‌ و سووریه

قوربانی بوونی ده‌یان كه‌س له‌ هێرشه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر لوبنان،

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٢ی خه‌زه‌ڵوه‌ر ١٤٠٣، ئه‌رته‌شی ئیسرائیل هێرشێكی به‌رینی كرده‌ سه‌ر بنكه‌ی میلیشیاكانی سه‌ر به‌ كۆماری ئیسلامی له‌ لوبنان، غه‌زه‌ و سووریه و له‌ ئه‌نجامی ئه‌و هێرشانه‌دا، به‌ ده‌یان كه‌س بوونه‌ قوربانی.‌

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، له‌ ئه‌نجامی هێرشی ئاسمانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر باشووری لوبنان، به‌لانیكه‌م ١٠ كه‌س كوژران و زیاتر له‌ ٣٠ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون، هاوكات ٤٢ كه‌س به‌هۆی بۆردوومانی چه‌ند ناوچه‌ له‌ غه‌زه‌ گیانیان له‌ده‌ست داوه‌ و به‌ ده‌یانی كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون. به‌ پێی ڕاپۆرتی ڕوانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، ناوچه‌ی كه‌فه‌ر سووسه‌ی دیمه‌شق له‌لایه‌ن فڕۆكه‌كانی ئیسڕائیله‌وه‌ بۆردوومان كراوه‌ و به‌وهۆیه‌وه‌ چه‌ندین كه‌س بوونه‌ته‌ قوربانی. شایانی باسه‌ كه‌ ده‌زگای هه‌واڵنێری ئه‌لعه‌ره‌بییه‌ش باسی له‌ هێرشی به‌هێزی ئه‌مریكا و به‌ریتانیا بۆ سه‌ر كۆگای چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی حووسییه‌كانی یه‌مه‌ن كردووه‌.