ڕۆژی هه‌ینی ١٧ی خه‌رمانان، ئه‌رته‌شی ڕووسیه له ڕێگه‌ی مووشه‌ك و په‌هباده‌وه هێرشێكی به‌رینی كرده سه‌ر چه‌ندین ناوچه له وڵاتی ئۆكراین و به‌هۆیه‌وه چوار كه‌س گیانیان له ده‌ست دا و زیاتر له ٥٢ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
له حاڵێكدا ئه‌رته‌شی ئۆكراین له به‌ره‌كانی شه‌ڕ به تایبه‌ت له خێرسۆن و زاپرۆژیا و هه‌روه‌ها باخمووت له حاڵی پێشڕه‌وی دایه، هاوكات ئه‌رته‌شی ڕووسیه‌ش هێرشه مووشه‌كی و په‌هبادییه‌كانی بۆ سه‌ر ناوچه جیاجیاكانی ئه‌و وڵاته زیاد كردووه، له هێرشه‌كه‌ی ڕۆژی هه‌ینی دا ده‌یان بینای نیشته‌جێبوون ڕووخا و به لانیكه‌م چوار كه‌س گیانیان له ده‌ستدا و ٥٢ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون كه زۆربه‌یان ژن و منداڵن و باری ته‌ندرووستی ژماره‌یه‌كیان ناجێگیره.
