کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

قوربانی بوونی حه‌وت كرێكار به‌ ڕووداوی شوێنی كار

کشته و زخمی شدن 7 کارگر در شهرهای

کشته و زخمی شدن 7 کارگر در شهرهای

به‌ پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵنێریی هێرانا، له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ٢٧ و ٢٨ی سه‌رماوه‌ز، لانیكه‌م حه‌وت كرێكار له‌ شاره‌كانی مهاباد، ئامۆل و زاهێدان به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی تووشی ڕووداوی شوێنی كار بوون.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٢٨ی سه‌رماه‌وز، به‌هۆی داڕووخانی بینایه‌كی نیوه‌كاره‌ له‌ ئاوایی “كۆنه‌دێ” سه‌ر به‌ شاری مهاباد، لانیكه‌م ٢ كرێكار به‌ناوه‌كانی “ره‌سووڵ و قادر ڕه‌سوول مۆقه‌ده‌م” گیانیان له‌ده‌ستدا و ٣ كرێكاری دیكه‌ش به‌ سه‌ختی برینداربوون كه‌ له‌ لایه‌ن تیمه‌كانی فریاكه‌تنه‌وه‌ گوازتراونه‌ته‌وه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌ی “خومه‌ینی” له‌مشاره‌. هه‌روه‌ها ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٢٧ی سه‌رماوه‌ز، كرێكارێكی ٦٢ ساڵ ته‌مه‌ن له‌ كاتی كار له‌ بینایه‌ك له‌ شاری ئامۆل، به‌ربووه‌وه‌ و پاش گه‌یاندنی به‌ نه‌خۆشخانه‌، به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه‌ گیانی له‌ده‌ستدا. له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ له‌ ئه‌نجامی ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له‌ ده‌ستفڕۆشانی چوارڕێیانی ڕه‌سووڵی له‌ شاری زاهێدان، ده‌ستفرۆشێك به‌هۆی وێكه‌وتی گولله‌ به‌ سه‌ختی برینداربووه‌.