بەرەبەیانی رۆژی دووشەممە 17ی مانگی جۆزەردان بە هۆی پێکدادانی دوو قەتارەوە لە باشوری پاکستان لانی کەم سی کەس کوژران و بە دەیان کەسیش بریندار بوون.
کاربەدەستانی پاکستانی رایانگەیاندووە: “رێژەی قوربانیانی پێکدادانە روو لە هەڵکشانەو هێشتا تیمەکانی فریاکەوتن لە هەوڵی هێنانە دەرێی تەرمی زیاتر لە ژێر واگۆنەکان دان”. رێگەی ئاسنی پاکستان لە کاتی داگیرکاری بریتانیا دا بناغەکەی دامەزراوە و بە هۆی گەندەڵی و کەمتەرخەمی کاربەدەستانی ئەو وڵاتەوە هێشتا نوێژەن نەکراوەتەوە. ساڵیانە بە دەیان کەس لەبەر لەکار کەوتوویی و ناکارامە بوونی رێگەکانی قەتار لە پاکستان دەبن بە قوربانی، بە جۆرێک کە پێکدادانی قەتارەکان و گیان لەدەستان بەو هۆکارەوە بووەتە شتێکی ئاسایی لەو وڵاتە.