کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

قوربانی بوونی به‌ ده‌یان كه‌س به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی گاز له‌ به‌نگلادێش

قوربانی بوونی به‌ ده‌یان كه‌س به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی گاز له‌ به‌نگلادێش

کاربەدەستانی بەنگلادێش ڕۆژی شەممە ڕایانگەیاند، به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی گاز له‌ مزگه‌وتێكی ده‌ره‌ه‌وی شاری “داكا”ی پایته‌خت، لانیكه‌م ١٤ کەس گیانیان لەدەستداوە و به‌ده‌یان كه‌سی دیكه‌ش به‌ سه‌ختی برینداربوون.

له‌م پێوه‌نده‌دا، ڕۆژنامەی داکا تربیون ڕایگەیاندووه‌: ٢٣ کەس لە نه‌خۆشخانه‌ی میللی “شێخ حەسینە” به‌سته‌ری كراون كه‌ به‌ ڕێژه‌ی ٦٠ تا ٧٠ له‌سه‌د جه‌سته‌یان سووتاوه‌. هاوكات جێگری بەرپرسی خزمەتگوزاری ئاگرکوژێنەرەوەی بنکەی نارایانگانج ڕایگه‌یاندووه‌: ئه‌م ڕووداوه‌ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی شەش فێنککەرەوەکەی نهۆمی یەکەمی مزگەوتەکە ڕوویداوه‌. وتیشی: کاربەدەستانی ئاگرکوژێنەرەوە لەوبڕوایەدان ڕووداوەکە بەهۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی گازەوە ڕوویدابێت.