له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوو به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار، دوو كرێكار له شاره‌كانی هه‌مه‌دان و گۆنبه‌دكاووس تووشی ڕووداوی كار بوون و به‌هۆیه‌وه گیانیان له‌ده‌ستدا و برینداربوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، له یه‌كه‌م ڕووداودا، دوو كرێكاری بیناسازیی به‌هۆی به‌ربوونه‌وه له‌كاتی كار له نهۆمی پێنجی بینایه‌كی نیوه‌كاره له ناوچه‌ی “عه‌مار” له شاری هه‌مه‌دان، به سه‌ختی برینداربوون و له ئه‌نجامیدا كرێكارێكیان گیانی له‌ده‌ستدا و كرێكاره‌كه‌ی دیكه‌ش به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كانییه‌وه گوازترایه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌مشاره. له دووهه‌م ڕووداودا، كرێكارێكی ٣٨ ساڵ ته‌مه‌ن له شارستانی گونبه‌دكاووس له‌كاتی كار به ده‌زگای میكسێر، تووشی ڕووداو بوو و به‌هۆیه‌وه به سه‌ختی برینداربوو.