به‌یانی چوارشه‌ممه ١٥ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٢، ئۆتومبێلی هه‌ڵگری په‌نابه‌رانی ئه‌فغانستانی له مێحوه‌ری سه‌راوان بۆ خاش وه‌گه‌ڕا و به‌وهۆیه‌وه سێ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و پێنج كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ڕووداوه‌كه كاتژمێر سێ و ١٥ خوله‌كی به‌یانی چوارشه‌ممه له جاده‌ی نێوان سه‌راوان و خاش ڕوویداوه و به‌هۆیه‌وه سێ په‌نابه‌ری ئه‌فغانستانی گیانیان له‌ده‌ست داوه و پێنج په‌نابه‌ری دیكه‌ش بریندار بوون. جێگای ئاماژه‌یه كه زۆربه‌ی ئه‌و ڕووداوانه له كاتی هه‌ڵهاتنی شۆفێران له‌ده‌ست هێزه‌كانی ڕژیم ڕوو ئه‌دات و پێشتریش چه‌ندین ڕووداوی له‌و شێوه له جاده‌كانی به‌لووچستان ڕوویداوه.
