کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

قوربانیبوونی ٧ كادری ده‌رمان له‌ شارستانی ڕابه‌ر

قوربانیبوونی ٧ كادری ده‌رمان له‌ شارستانی ڕابه‌ر 1

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٦ی مانگی سه‌رماوه‌ز، ٧ ئه‌ندامی ڕێكخراوی بێهداشت و ده‌رمانی شارستانی ڕابه‌ر له‌ پارێزگای كرمان به‌هۆی ڕووداوی هاتووچۆ گیانیان له‌ده‌ست دا.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئۆتومبێلێكی پراید كه‌ سه‌رنشینه‌كانی ٧ كه‌س له‌ كادری ده‌رمانی شارستانی ڕابه‌ر بوون، له‌ كاتی چوون بۆ سه‌ردانكردنی نه‌خۆش له‌ گونده‌كانی ده‌ورووبه‌ری ئه‌و شارستانه، له‌گه‌ڵ بارهه‌ڵگرێكدا به‌ریه‌ككه‌وتوون و به‌هۆیه‌وه‌ پێنج ژن و دوو پیاو گیانیان له‌ده‌ست داوه‌. زانیارییه‌كان باس له‌ برینداربوونی چه‌ند كه‌سی دیكه‌ش ده‌كه‌ن كه‌ بۆ ناوه‌نده‌ ده‌رمانییه‌كان گوازراونه‌ته‌وه‌.