له ماوه‌ی ٤٨ كاتژمێری ڕابردوودا، به لاینكه‌م ٧٠ فه‌له‌ستینی له هێرشه‌كانی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر خان یوونس له كه‌رتی غه‌زه گیانیان له‌ده‌ست داوه.
به پێی ڕاپۆرتی ئه‌لعه‌ره‌بییه، ته‌نیا له هێرشه‌كانی شه‌وی ڕابردوودا، ٢٣ فه‌له‌ستینی گیانیان له‌ده‌ست داوه و به ده‌یان كه‌سی دیكه بریندار بوون. ڕۆژی شه‌ممه‌ش ٤٧ فه‌له‌ستینی له بۆردوومانی ئۆردووگای ئاواره‌كانی غه‌زه گیانیان له‌ده‌ست دابوو. ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ سه‌باره‌ت به دۆخی كاره‌ساتباری خه‌ڵكی غه‌زه هۆشداریان به ده‌وڵه‌تی ئیسڕائیل داوه و خوازیاری كردنه‌وه‌ی ڕێڕه‌و بۆ گه‌یاندنی خۆراك، ده‌رمان و پێداویستی ژیان به ئاواره‌كانی شه‌ڕ له غه‌زه بوون.