کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

قوربانیبوونی ١٩ كه‌س به‌هۆی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌ له‌ به‌نگلادێش

قوربانیبوونی ١٩ كه‌س به‌هۆی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌ له‌ به‌نگلادێش

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ له‌ ئاكامی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌یه‌كی ئامووزشی هێزی ئاسمانی به‌نگلادێش به‌ سه‌ر قوتابخانه‌یه‌كدا ١٩ قوتابی گیانیان له‌ده‌ستدا و ١٦٤ كه‌س بریندار بوون.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، فڕۆكه‌یه‌كی اف ٧ی هێزی ئاسمانی به‌نگلادش به‌ سه‌ر قوتابه‌خانه‌یه‌ك له‌ ناوچه‌ی ئۆتارا كه‌وتووه‌ و به‌وهۆیه‌وه‌ ١٩ قوتابی ته‌مه‌ن ٤ بۆ ١٨ ساڵ گیانیان له‌ده‌ست داوه‌ و ١٦٤ كه‌سی دیكه‌ بریندار بوون كه‌ باری ته‌ندرووستی به‌شێكیان ناجێگیره‌.