به‌هۆی سووتانی ده‌یان هێكتار له دارستانه‌كانی بوورسا له توركیا، ١٥ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه و به ده‌یان كه‌س بریندار بوون.
به‌پێی ڕاپۆرتی میدیاكانی توركیا، هۆكاری ئه‌و ئاگركه‌وتنه‌وه ده‌ستێوه‌ردانی ئینسانی بووه و پێشتر تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی ئه‌و وڵاته لایه‌نگرانی “پ.ك.ك”یان به هۆكاری ئه‌و ڕووداوه ده‌زانی، به‌ڵام لێكۆڵینه‌وه‌كانی پۆلیس ده‌ری خستووه كه سه‌ربازێكی فاشیستی ئه‌رتشی توركیا به ناوی ئۆفۆك ئایته‌كین به گاڵۆنێكی به‌نزین ئاگری له جه‌نگه‌ڵه‌كانی بوورسا به‌رداوه. به وته‌ی به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی توركیا، ماوه‌ی یه‌ك حه‌فته‌یه دارستانه‌كانی چواره‌مین گه‌وره‌شاری ئه‌و وڵاته له ئاگردا ده‌سووتێت، هه‌زاران كه‌س ئاواره بوون و هێشتا نه‌یانتوانیوه كۆنتڕۆڵی بكه‌ن.