ڕۆژی دووشه‌ممه ٩ی پووشپه‌ڕ، ته‌قینه‌وه له كارخانه‌یه‌كی به‌رهه‌مهێنانی ماده‌ی كیمیایی له هندووستان ڕوویدا و به‌هۆیه‌وه ١٢ كرێكار گیانیان له‌ده‌ستدا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ته‌قینه‌وه‌یه‌كی به‌هێز له كارخانه‌یه‌كی وه‌به‌رهێنانی ماده‌ی كیمیایی له هندووستان ڕووی داوه و له ئه‌نجامی ئه‌و ڕووداوه‌دا، ١٢ كرێكار گیانیان به‌خت كردووه و چه‌ندین كه‌سی دیكه بریندار بوون. هه‌ر چه‌ند هێشتا هۆكاری ئه‌و ته‌قینه‌وه ڕوون نه‌كراوه، به‌ڵام پۆلیسی هندووستان ڕایگه‌یاندووه كه لێكۆڵینه‌وه‌كانیان له‌و باره‌وه ده‌ست پێكردووه.