ڕۆژی هه‌ینی ٨ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٤، بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به گه‌وره‌یی ٧.٧ پله‌ی ڕیشته‌ر وڵاته‌كانی میانمار و تایله‌ندی هه‌ژاند و به‌وهۆیه‌وه سه‌دان كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا و بریندار بوون.
به‌پێی زانیارییه‌كان، زیانێكی زۆر به وڵاتی میانمار گه‌یشتووه و به‌هۆی پچڕانی هێڵی ئینته‌رنێت و دانانی به‌ربه‌ست له‌لایه‌ن حكوومه‌تی نیزامی میانمار، ئاماری ڕاسته‌قینه بڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه به‌ڵام ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ داوایان له كۆمه‌ڵگای جیهانی كردووه یارمه‌تیان بده‌ن. دوایین ئاماره‌كان باس له گیانله‌ده‌ستدانی ٧٠٠ كه‌س له میانمار و ١٢ كه‌س له تایله‌ند ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها ٨١ كرێكار له ژێر بینایه‌كی ڕووخاودا گیریان خواردووه و هێزه‌كانی فریاگوزاری هه‌وڵی ڕزگاركردنیان ئه‌ده‌ن. به وته‌ی میدیاكانی تایله‌ند، چه‌ند دواله‌رزه‌ی دیكه ئه‌و وڵاته و میانماری هه‌ژاندووه و به هه‌زاران كه‌س بریندار بوون.