بارانی به خوڕ و لافاو له نێوان ڕۆژه‌كانی ٣١ی پووشپه‌ڕ تا ١٠ی مانگی گه‌لاوێژ، ١٤٦ شار و ٨٥٩ گوندی له ئوستانه جیاوازه‌كانی ئێرانی گرته‌وه. ئه‌و لافاوه به‌هێزه هه‌زاران هێكتار زه‌وی كشت و كاڵی له‌ناو بردووه، هه‌زاران ماڵی وێران كردووه و ده‌یان هه‌زار كه‌سی بێ ماڵ و حاڵ كردووه. زیانه‌كان له په‌راوێزی شار و گونده‌كان، گه‌لێك به‌ربڵاوتره. ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه تا ئێستا ٧٩ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و ڕێژه‌ی بێ سه‌روشوێن بووانیش، گه‌یشتۆته ٤٥ كه‌س. زیانه گیانی و ماڵییه‌كان تا دێت په‌ره‌ده‌ستێنێ. گومان له‌وه‌دا نییه كه ئاستی زیان و وێرانییه‌كان، زۆر له‌وه زیاتره كه ناوه‌نده ڕه‌سمیه‌كانی ده‌وڵه‌تی ئێران ڕایانگه‌یاندووه.
ژوماره‌یه‌كی زۆر له خه‌ڵك، ماڵ و حاڵیان له‌ده‌ستداوه و ئێستا له شوێنه نیشته‌جێبوونه كاتییه‌كان، له بارودۆخێكی گه‌لێك دژوار و نه‌گونجاودا به‌سه‌ر ده‌بن. به‌شێكی به‌رچاو له‌م خه‌ڵكه ته‌نانه‌ت خێوه‌ته‌كیشیان پێنه‌دراوه كه بیكه‌نه سه‌رپه‌رنا بۆخۆیان و بنه‌ماڵه‌كانیان. زۆربه‌ی ئه‌م خه‌ڵكه پێشتر له سه‌رپه‌نای قوڕینه و كۆن و داڕزیودا ده‌ژیان و یا له زه‌وییه هه‌رازان قیمه‌ته‌كانی هه‌ڵكه‌وتوو، له شوێنه لافاو گرتووه‌كان سه‌رپه‌نایان درووست كردبوو، ئێستا ماڵ‌وێران بوون.
ئه‌م بارانه به‌خوڕه ده‌یتوانی ببێته هۆی زۆربوونی ئاوی ڕوبار و به‌نداوه‌كان و چاڵاوهكان ده‌وڵه‌مه‌ند بكات. به‌ڵام هه‌وڵه وێرانكاره‌كانی ژینگه‌یی وه‌ك، بڕینی دارستانه‌كان بۆ درووستكردنی ماڵ، ده‌ستكاری كردنی خاك و تێكدانی ڕێڕه‌وه سرووشتییه‌كانی لافاو، كۆن بوونی سیسته‌می ئاوه‌ڕۆی شاره‌كان به جۆرێك كه له‌ئاست لافاوه‌كاندا توانای خۆڕاگرییان نه‌ماوه، له‌ناوبردنی ژینگه به‌هۆی مانۆڕی هێزه چه‌كداره‌كانی ڕژیم، سووتاندنی دارستانه‌كان، دزینی زه‌ویی و چێو و لمی ڕووباره وشكبووه‌كان له‌لایه‌ن به‌رپرسانی باڵا، ئیزندان به درووستكردنی بینای ناستاندار له‌لایه‌ن به‌رپرسه گه‌نده‌ڵ و به‌رتیل خۆره‌كانی شاره‌دارییه‌كانه‌وه، له زومره‌ی هۆكار گه‌لێكن كه بارانه‌كان له ئێران به جێگای ده‌رفه‌ت، ده‌كات به هه‌ڕه‌شه بۆسه‌ر خه‌ڵك.
لافاو وه‌ك بوومه‌له‌رزه و گڕكان و سۆنامی و تۆفان و هیتر، كاره‌ساتێكی سرووشتییه. هاتنی بارانی به‌خوڕ و لافاو له زۆر شوێنی ناوچه‌ی دونیا به‌رده‌وام ئه‌گه‌ری ڕوودانی هه‌یه، به‌ڵام ڕێژه‌ی زیانه‌كانی له هه‌موو شوێنێك یه‌كسان نییه. مرۆڤی ئه‌م سه‌رده‌مه ئیتر دیلی بێ ده‌سه‌ڵاتی ده‌ستی سرووشت نییه، به‌ڵكوو تا ڕاده‌یه‌كی به‌رچاو، توانایی كۆنتڕۆل و ئاراسته‌كردنی زۆریه‌ك له هێز و وه‌زه‌كانی سرووشت و به‌كارهێنانیان، له پێناو گه‌شه و به‌ره‌و پێشبردنی ژیاندا به‌ده‌ست هێناوه. ئه‌گه‌ر له ئێرانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی ڕژیمه گه‌نده‌ڵه‌كانی وه‌ك ڕژیمی شا و ڕژیمی كۆماری ئیسلامی، هه‌ر ڕووداوێكی سرووشتی كاره‌ساتی لێ ده‌كه‌وێته‌وه، هۆكاره‌كه‌ی ته‌نیا بێ ڕه‌حمی سرووشت نییه، به‌ڵكوو سه‌ره‌كییترین هۆكاره‌كه‌ی نیزامی ده‌سه‌ڵاتداره. ئه‌گه‌ر بارانی به‌خوڕ ئه‌مرێكی سرووشتیه و پێشی پێناگیرێت، به‌ڵام ده‌كرێت به‌ر به درووستبوونی لافاوی كاره‌ساتبار بگیردرێت. ئه‌گه‌ر به‌ر به بوومه‌له‌رزه ناگیردرێت، درووستكردنی بینای قایم و خۆڕاگر له‌به‌رامبه‌ر بوومه‌له‌رزه‌دا مومكینه.
دام و ده‌زگا سه‌رتاپا گه‌نده‌ڵ و بۆركراتیكه‌كان، نه‌ته‌نیا هیچ پلانێكی له پێشدا داڕژاویان بۆ ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه له‌گه‌ڵ ڕووداوی له‌م چه‌شنه نییه، به‌ڵكوو له گه‌رمه‌ی ڕووداوه‌كانیشدا، نه بۆخۆیان كارێكی ئه‌وتۆیان له‌ده‌ست دێت و نه ئیزنی گه‌یاندنی یارمه‌تی به زیان لێكه‌وتووان له‌لایه‌ن دامه‌زراوه جه‌ماوه‌رییه‌كانیشه‌وه ده‌ده‌ن. هه‌ر ئێستا سه‌دان هه‌زار كه‌س له شوێنه ناوچه جۆراوجۆره‌كانی ئێران به‌ده‌ست لافاو و لێكه‌وته‌كانیه‌وه گرفتارن. ده‌وڵه‌تێكی كه خۆی به خاوه‌نی زه‌به‌ڵاحترین ماشێنی شه‌ڕی ناوچه‌كه ده‌زانێت و پتر له یه‌ك ملیۆن هێزی نیزامی ڕێكخراوی هه‌یه، هیچ هه‌وڵێكی ئه‌وتۆ بۆ یاره‌مه‌تی گه‌یاندن به‌م خه‌ڵكه زیان لێكه‌وتووه نادات.
كۆماری ئیسلامی ده‌سه‌ڵاتێكی مافیاییه كه له‌لایه‌ن ژوماره‌یه‌ك سه‌ركووتگه‌ر و دز و تاڵانچییه‌وه به‌ڕێوه ده‌چێت. ئه‌م ڕژیمه كۆنه‌په‌ره‌سته به درێژایی ته‌مه‌نی نه‌نگینی خۆی خه‌ریكی سه‌ركووتگه‌ری، چه‌وساندنه‌وه‌ی كرێكاران و تاڵان و بڕۆ و سه‌پاندنی دیكتاتۆری بووه. ئه‌م ڕژیمه ئێستا به جۆرێك داماوه كه ته‌نانه‌ت بوونی هه‌ڵسووڕاوانی ژینگه‌ش ته‌حه‌مول ناكات و ده‌ستبه‌سه‌ر و زیندانیان ده‌كات. له وڵاتێكی وه‌ك ئێران كه سه‌روه‌ت و سامانه‌كه‌ی له‌لایه‌ن ڕژیمێكی دژه خه‌ڵكییه‌وه خه‌رجی سیاسه‌تی سه‌ركووتگه‌رانه و ده‌ستێوه‌ردانه ناوچه‌یی و سه‌ربزێوه‌ییه نیزامییه‌كانی ده‌كرێت، له وڵاتێكی وه‌ك ئێران كه هێزی كاری به‌رهه‌م هێنه‌ری ده‌یان ملیۆن ئینسانی كرێكار و زه‌حمه‌تكێش كه به‌رهه‌م هێنه‌ری هه‌موو بایه‌خه‌كانی ئه‌م كۆمه‌ڵگایه‌ن، ده‌چێته خزمه‌ت به كه‌ڵه‌كه كردنی سه‌روه‌تی كۆمه‌ڵێك سه‌رمایه‌دار و به‌هێزكردنی ده‌وڵه‌تی پشتیوانیان، ئه‌و ئیمكانه ماددی و كردارییه بوونی هه‌یه كه له ئه‌گه‌ری ڕزگاربوون له‌ده‌ست ده‌سه‌ڵاتی ئه‌م سته‌مكار و چه‌وسێنه‌رانه، زیانه‌كانی سه‌رچاوه‌گرتوو له لافاو و ڕووداوه سرووشتییه‌كانی تر، بۆ نزمترین ئاست دابه‌زێت. واقعییه‌ت ئه‌وه‌یه كه سه‌به‌بكاری سه‌ره‌كیی زیانه قورسه‌كان له كاتی ڕووداوه سرووشتییه‌كان له ئێران، خودی نیزامی كۆماری ئیسلامییه. ئه‌م ڕژیمه گه‌نده‌ڵه ده‌یان ساڵه بێتوانایی خۆی له ئاست هاتنی لافاو و بوومه‌له‌رزه، ئاگركه‌وتنه‌وه‌كان و هیتر، نیشانداوه. لافاو و بوومه‌له‌رزه و ئاگركه‌وتنه‌وه، زیانێك به به‌رپرسان و كاربه‌ده‌ستانی ڕژیم و ئاخوونده‌كان و هه‌روه‌ها كاخ و ئیمكاناته‌كه‌یان ناگه‌یێنێ. نیگه‌رانی و دڵ مه‌شغوڵی ئه‌وان ته‌نیا مانه‌وه‌ی نیزام و پاراستنی ئه‌و جێگه‌وپێگه‌یه‌یه كه، ئیمكانی دزی و گه‌نده‌ڵی بۆ ڕه‌خساندوون. به‌رده‌وام مانه‌وه‌ی ڕژیمی ئیسلامی و ئاوا بارودۆخێك ته‌نیا به په‌ره‌سه‌ندنی دام و ده‌زگای ئه‌منییه‌تی و سه‌ركووت و زاڵكردنی ترس و خۆفی زیاتر دابین ده‌بێت. بۆ كرێكاران و كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی سته‌مدیتووی ئێرانیش، هیچ ڕێگایه‌ك جگه له، خه‌باتێكی ڕێكخراو و یه‌كگرتووانه له پێناو، ڕووخاندنی ئه‌م ڕژیمه دژه خه‌ڵكییه‌دا بوونی نییه.