بەپێی ڕاپۆرتی فەرماندەی ئینتیزامی شارستانی ئیسفەهان لە ڕۆژی سێشەممە ٤ی مانگی پووشپەڕ، ٢ کرێکار بە هۆی هەڵمژینی گازی مۆنۆکسیدی کەربۆن لە حەوزێکی پاڵاوتنی ئاوەرۆدا گیانیان لەدەست دا و کرێکارێکی تر بە توندی مەسموم بوو. بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی ئێران هاوکات کرێکارێکی بیناسازی کۆچبەر بە هۆی ڕووخانی دیوار بەسەریدا بریندار بوو. ڕۆژی دووشەممە ٣ی مانگی پووشپەڕ سەرپەرهستی ناوەندی مودیرییهتی ڕووداو و فەوریەتەکانی زانکۆ علووم پزیشکی گولێستان، باسی لە مەرگی کرێکارێک و بریندار بوونی کرێکارێکی دیکە بە هۆی کەوتنە نێو چاڵاوەوە کرد. هەر لەو ڕۆژەدا وتەبێژی ئۆرژانسی وڵات خەبەری دا کە” بەهۆی ڕووخانی چاڵاوەوە ٣ کرێکار گیانیان لەدەست داوە. ٢ کەسی تریش بە تەندی بریندار بوون.” بەپێی ڕاپۆرتی سەرۆکی وێستگهی ڕێكخراوی ئاگركوژێنهوه و خەدەماتی ئیمنی شارەداریی مەشهەد ڕۆژی یەکشەممە ٢ی مانگی پووشپەڕ، ٢ کرێکاری لاوی بیناسازی لەم شارستانە بە هۆی کەوتنەخوارەوە لە بەرزایی بریندار بوون. ههروهها هەرلەم ڕۆژەدا کرێکارێکی لاو لە یەکێک لە کورەخانەکانی خشت لە یەزد بە هۆی وەرگەڕانی لۆدێر گیانی لەدەستدا. ڕۆژی شەممە ٢ی مانگی پووشپهڕیش، ٢ کریکاری بیاسازی کۆچبەر لە ناوچەی نیزام ئابادی تاران بە هۆی کەوتنە ژێر دیوارهوه به سهختی بریندار بوون. بەپێی ڕاپۆرتی پێوهندییه گشتییهكانی ئاگركوژێنهوهی مەشهەد کرێکارێکی کارگایەکی بەرهەمهێنان ڕۆژی یەکی مانگی پووشپەڕ لە کاتی کارکردندا بە دەستگای هاڕینی پەلاستیک لەو ناوچەیە دەستی بریندار بوو. بەپێی ڕاپۆرتی سەرۆکی ڕێكخراوی ئاگركوژێنهوهی شارستانی فەردیس ڕۆژی یەکشەممە ٢ی مانگی پووشپەڕ کرێکارێکی خەڵکی ئەفغانستان لە ناوچەی نیزام ئابادی تاران بەهۆی ڕووخانی داروپەردوو بەسهریدا گیانی لەدەست دا. بەپێی ڕاگەیاندنی فەرماندەی ئینتیزامی شارستانی دلیجان کرێکارێکی کارخانەی بهردبڕی لەم شارستانە لە کاتی کار کردندا بەهۆی کەوتنە نێو حەوزی ئاوەوە، گیانی لەدەستدا. بەپێی هەواڵێکی سەرۆکی وێستگهی سێ ئاگركوژێنهوهی شارستانی ساری کرێکارێکی بینا سازی لەکاتی کار کردن بە مەتەی برقی، برق گرتی و گیانی لەدەستدا. بەپێی هەواڵی سەرۆکی ناوەندی مودیریەتی ڕووداو و فەوریەتە پزیشکییەکانی کاشان ڕۆژی شەممە ئەوەڵی پووشپهڕ کرێکارێک بەهۆی تەقینەوە لە کارگایەکی بەرەهەمهێنان لەم شارستانە بریندار بوو. بەپێی ڕاپۆرتەکان لە هەمان ڕۆژدا کرێکارێک لە بۆکان بەهۆی تەقینەوەی مادەی تەقەمەنی بریندار دەبێت و گیانی لەدەست دهدا. بەپێی ڕاپۆرتی سەرۆکی ئیدارەی شارستانی سەوادکو ڕۆژی پێنجشەممە ٣ی مانگی جۆزردان لە ئهنجامی ڕووداوی گازگرتویی تونێلی ژمارە ٧ کرێکارێكی مەعدەنی سەواد کوی ئەلبورزی ناوەندی کوژرا و ٢ کرێکاری تر بریندار بوون. بەپێی ئەم هەواڵ و ڕاپۆرتانە لە کەمتر لە یەک حەفتەدا بەهۆی نائەمنی شوێنی کارەوە ١٣ کەس لە کرێکاران گیانیان لەدەستداوە و ١٣ کەسیش بریندار بوون.
لە ڕووی ئەم راپۆرتانەوە کە تەنیا گوشەیەک لەو راستیانە دەردەخەن کە نائەمنی شوێنی کار ڕۆژانە چ تەلەفاتێک لە چینی کرێکاری ئێران دەستێنێ. ئێرانی ژێر حاکمیەتی کۆماری ئیسلامی لە زەمینەی ڕیعایەتی مەسایلی ئیمنی کار لەنێو وڵاتانی دنیادا پلەی ١٠٢ ی بۆخۆی تەرخان کردووە و بەردەوام مەترسی مەرگ و بریندار بوون و لە کارکەوتویی، هەڕەشە لە کرێکاران دەکات. ئاستی ئەم ڕووداوانە لەنێو کرێکارانی بەشی بیناسازیدا ئەوەندە زۆرە، کە هەر کرێکارێک بە لانیکەم ٢ تا ٣ ساڵ پێشینەی کار، حەتمەن ڕووداوێکی ئەزمون کردووە. بەپیی ئامارەکانی سازمانی تەئمینی ئیجتماعی و ناوەندی ئاماری ئێران، لە هەر سێ کرێکاری بیناسازی، تەنیا یەک کەسیان دەگاتە تەمەنی سروشتیی خانەنشین بوون و ٢ کەسەکەی دیکە کەم ئەندام و لەکارکەوتوو دەبن. ئەگەر شەڕ بە جاڕیک سەدان و هەزاران کەس قوربانی دەستێنێ، بەڵام کار و بەرهەمهێنان لە ژیر دهسهڵاتی سەرمایەداریدا بەنهرمی، بە شێنەیی بەڵام بەشێوەی بەردەوام ڕۆژانە قوربانی ئەستێنێ. ڕووداو و مەترسی سەرچاوە گرتوو لە کار، نەبوونی ئیمنی بارودۆخی کار، مەرگی بەڕواڵەت لهناكاو و بێ ئەژمار، لە کارکەوتوییەکان و پیری نابەوەخت، كەمئەندامی، هەمە جۆرە نەخۆشینێکی دژواری سەرچاوە گرتوو لە بارودۆخی نا بێهداشتی کار تەنیا چەند گۆشەیەک لە هەڵسووکەوتێکە کە بەرهەمهێنانی سەرمایەداری دەرهەق بە کرێکاران دەیکات.
لە ئێران بەرپرسانی دەوڵەتی و خاوەنکاران بەردەوام هەوڵ ئەدەن هۆکاری ڕووداوەکان بگێڕنەوە بۆ کەمتەرخەمی سەرچاوە گرتوو لە بی خەیاڵی کرێکاران تا لە لایەن هیچ کەسێکەوە لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ نەکرێت و دەوڵەت و خاوەنکارانیش لە بەرانبەر کرێکاری سەدەمە دیتودا هیچ بەرپرسیاریەتیەکی نەبێت و ناچار بە دانی هیچ غەرامەتێک نەکرێت. بەڵام هەڵسەنگاندنێکی کارناسانە و بێ غەرەز لە ڕووداوەکان، ئەم راستییەمان بۆ دەسەلمێنێ کە هەموو ئەم قوربانیانە سەرچاوە گرتوو لە زیاتر بوونی چەوساندنەوە، قازانج پەرهستی، تەماع و زێدەخوازی خاوەنکاران و دەوڵەتی پشتیوانیانە. خاوەنکاران ئامادە نین کە بەشێک لە سودێکی کە لە خوێنی کرێکارانی دەمژن خەرجی دابین کردنی شوێنی کار بکەن و ڕژیمی کۆماری ئیسلامیش درێژرەی چەوساندنەوەی کرێکاران لەم بارودۆخە کۆیلە ئاسایەدای زهمانهت کردوون. بەم جۆرە کرێکاران دەبێ خاوەنکاران و دەولەت بە سەبەبکاری سەرەکی ڕوودانی شوێنیکار بزانن. هەر یەک حاڵەت لە ڕووداوی سەرچاوە گرتوو لە نائەمنی شوێنی کار، دەبێ لەڕیزی تاوانێکی جەناییدا دابندرێت و خاوەنکاران و ئۆرگانە دەوڵەتەکان بخرێنە ژێر لێپرسینەوە.
له ڕاستیدا خاوەنکاران و دەوڵەت لە ڕووی سودپەرهستی و زێدە خوازیەک کە هەیانە، نە مایل بە باشتر کردنی شوێنی کارن و نە نیگەرانی لەدەستدانی کرێکارانن لە ئاکامی ڕووداوەکانی شوێنی نائەمنی کاردان. ئەمانە تەنانەت نیگەرانی ئەوەش نین کە، کرێکاران لە ترسی گیانیان کارەکەیان بەجێبێڵن. لەبەر ئەوەی کە دەزانن هەرکات بیانەوێ دەتوانن لەنێو خێڵی ملیۆنی ئەڕتەشی زەخیرەی کرێکاردا، کرێکارانێکی تر بدۆزنەوە بیانخەنە جێگایان و لە هەمان شوێن و بارودۆخی ناستاندارد و نا ئەمنی کاردا، هەموو جۆرە کارێکی دژواریان بەسەردا بسەپینن. بەم جۆرە تا کاتێک کە ئاخێزی شۆڕشی کرێکاران و خەڵکی زەحمەتکێش بەساتی ڕژیمی کۆماری ئیسلامیی و نیزامی سەرمایەداری تێکەوەنەپێچاوە؛ تاکاتێک کە حکومەتی کرێکاران ئامرازی بەرهەمهێنان لەدەست سەرمایەداران دەرنەهێناوە و پرۆسەی بەرهەمهێنانی کۆمەڵایەتی نەکراوەتە پرۆسەیەکی ئینسانی و ئاگاهانە لە خزمەت خۆشبژێوی و پەروەردە کردنی توانایی و بینای ژیانی ئینسانی ئازاد و یەکسان، ئەوە خودی کرێکارانن کە دەبێ بە پشت بەستن بە خەباتی ڕێکخراو و پلانداری خۆیان، خاوەنکاران و دەوڵەت وادار بە دابین کردنی ئەمنییەتی شوێنی کاریان بکەن. دابین بوونی ئیمنی شوێنی کاریش وەک هەموو داخوازیەکی دیکە تەنیا بە زەبری خەبات و هاوپشتی چینایەتی کرێکاران بەسەر سەرمایەداران و دەوڵەتی پشتیوانیاندا دەسەپێت.