هێرشی چوارشه‌ممه‌ی ڕابردووی لایه‌نگرانی دۆناڵد ترامپ بۆسه‌ر بینای كۆنگره‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، پاش بانگهێشتی گرووپه توندئاژۆكان به ناڕه‌زایه‌تی و توندوتیژی و وته‌ی هانده‌رانه‌ی ترامپ، ترس و نیگه‌رانیی له هێرشی فاشیستیی، بۆسه‌ر دیمۆكراسییه‌كانی بورژوازی، دووباره ژیانده‌وه. زۆرێك له میدیاكانی بورژوازی، كه ساڵیانێكی دوورودرێژ، له‌سه‌ر قازانجی دیمۆكراسیی زاڵ دوابوون، ده‌ستبه‌جێ هێرشی گرووپه توندئاژۆكانیان، به كودتا وه‌سف كرد. جۆو بایدێن، له یه‌كه‌مین وته‌كانی خۆیدا، پاش هێرش بۆسه‌ر بینای گۆنگره، به نیگه‌رانییه‌وه، ئه‌م حه‌ره‌كه‌ته‌ی، به په‌لامارێكی بێ وێنه بۆسه‌ر دیمۆكراسیی ئه‌مریكا وه‌سف كرد. هۆشداری پۆلیسی فێدێراڵی ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ری به‌ڕێوه‌چوونی ناڕه‌زایه‌تیی چه‌كدارانه له ناوه‌ندی ٥٠ ئه‌یاله‌تی ئه‌مریكا، له مه‌ودای زه‌مانیی ١٦ تا ٢٠ی ژانویه‌دا، هاوكات له‌گه‌ڵ نزیك بوونه‌وه‌ی ڕێوڕه‌سمی سوێندخواردنی سه‌رۆك كۆماری، ئه‌م نیگه‌رانییانه‌ی زیاتر په‌ره پێداوه. هه‌رچه‌ند، وێده‌چێ، هه‌ڕه‌شه‌ی ڕێكخستنی ناڕه‌زایه‌تیی چه‌كدارانه، كاردانه‌وه‌یه‌ك بێ له ئاست ئاماده‌كاریی به‌رنامه بۆ داڕێژراوی حیزبی دیمۆكرات، بۆ ئه‌نجامدانی لێپرسینه‌وه له ترامپ.
به‌هۆی هێرش بۆسه‌ر بینای كۆنگره‌ی ئه‌مریكا، زۆرێك له ناوه‌نده ماڵی و بازرگانییه‌كانی ئه‌مریكا، ترامپیان سه‌رزه‌نشت كردووه و خوازیاری كۆتایی هێنان به ئاژاوهخوازیی ناوبراو بوون. ئه‌نجومه‌نی نه‌ته‌وه‌یی به‌رهه‌مهێنه‌ران، كه له‌گه‌ڵ كۆماریخوازه‌كان په‌یوه‌ندیی نزیكیان هه‌یه و سه‌رچاوه‌ی پشتیوانیی بازرگانیی ترامب بوون، خوازیاری له‌سه‌ر كار لاچوونی ترامپ بوون. هاوكات فه‌یسبووك و تویتێریش ڕایانگه‌یاند كه ئێكاونتی ترامپیان، لانیكه‌م تا كۆتایی حزووری له كۆشكی سپی، داخستووه. بێجگه‌له فه‌یسبووك و تویتێر، كۆمپانیه‌كانی دیكه له‌وانه گووگڵ، ئامازۆن و ئه‌پڵ، خزمه‌تگوزارییه‌كانیان بۆ تۆڕێكی كۆمه‌ڵایه‌تی، به‌ناوی “پارلێر“، كه له ناو لایه‌نگرانی ترامپدا هۆگری زۆره، ڕاگرتووه. جۆرج بووش، هێرش بۆسه‌ر بینای كۆنگره‌ی ئه‌مریكای ڕووداوێكی قیزه‌ون وه‌سف كرد كه ده‌توانێ زه‌ربه‌ی قورس له پێگه‌ی ئه‌مریكا بدات. له درێژه‌ی دژایه‌تییه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌ڵسووكه‌وت و وته‌كانی ترامپ، له جه‌ره‌یانی هێرشی خوێناوی بۆسه‌ر بینای كۆنگره، وه‌زیرانی گواستنه‌وه، په‌روه‌رده و بارهێنان و وه‌زیری ئه‌منییه‌تی ناوخۆیی له كابینه‌ی ترامپ، ئیستعفایان دا و ترامپیان به هۆكاری هێرشی گرووپه توندئاژۆكان پێناسه كرد. هێرش بۆسه‌ر كۆنگره‌ی ئه‌مریكا نیشانی دا كه ناوه‌نده‌كانی ده‌سه‌ڵاتی سه‌رمایه، هێستاش به دیمۆكراسیی نێئۆلیبڕاڵ، كه به پاراستنیان خزمه‌تی كردووه، بهڵێیندارن.
به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ترس و نیگه‌رانییه‌ك كه هێرشی گرووپه ڕاسیسته‌كان بۆسه‌ر بینای كۆنگره به‌دوای خۆیدا هێنای، ئه‌م ڕووداوه، له ڕاستیدا شكستێكی گه‌وره بوو بۆ ڕه‌وتی ڕاستی توندئاژۆ. ئه‌م هێرشه ڕێكخراوه و مه‌حكووم كردنی له لایه‌ن زۆرێك له كه‌سایه‌تییه ناسراوه‌كانی حیزبی كۆماریخواز و ناوه‌نده‌كانی ده‌سه‌ڵاتی سه‌رمایه‌داری له ئه‌مریكا، نیشانی دا كه سه‌ره‌ڕای كرده‌وه‌ی یه‌كجار لاوازی ده‌زگای پۆلیس و هێزه ئه‌منییه‌كان به‌رامبه‌ر به هێرشبه‌ران، ترامپ بۆ كۆدتا كردن، له‌ناو سه‌رمایه‌داره گه‌وره‌كاندا پێگه‌یه‌كی لاوازی هه‌یه. هێرشی تێكه‌ڵ له‌گه‌ڵ توندوتیژیی چوارشه‌ممه‌ی ڕابردوو بۆسه‌ر كۆنگره‌ی ئه‌مریكا كه گیان له‌ده‌ست دانی چوار كه‌سی لێكهوتهوه، بێگومان پۆتانسییه‌لی گرووپه فاشیسته‌كانی نیشان دا. به‌ڵام نابێ چڕبوونه‌وه زۆر له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی سه‌رهه‌ڵدانی مه‌ترسیی فاشیسم، مه‌ترسیی ڕاسته‌قینه‌ی هاوپه‌یمانییه‌تیی ناوه‌نده جۆراوجۆره‌كانی ده‌سه‌ڵاتی سه‌رمایه‌داریی ئه‌مریكا، كه له جموجۆڵی گرووپه فاشیسته‌كانه‌وه ته‌غزیه ده‌كات، له‌پێناو ڕێكخستنی دووباره‌ی هێرشێكی نێئۆلیبڕاڵی بۆسه‌ر كار و ژیان و گوزه‌رانی چینی كرێكار و توێژه هه‌ژاره‌كانی ئه‌مریكا، كه‌مڕه‌نگ بكاته‌وه.
له ماوه‌ی چوار ساڵی ڕابردوودا، ترامپ به سیاسه‌تی ڕاسیستی و دژه په‌نابه‌ریی خۆی، كه‌ش و هه‌وایه‌كی گونجاوی بۆ هاتنه مه‌یدان و ڕێكخستنی گرووپه فاشیسته‌كان ئاماده كرد. ترامپ له ماوه‌ی ده‌وره‌ی سه‌رۆك كۆماریی خۆیدا، هه‌وڵی دا تا پێگه‌ی خۆی له‌ناو گرووپه فاشیسته‌كاندا، له ڕێگه‌ی نفووزێك كه له‌ناو حیزبی كۆماریخوازدا هه‌یه‌تی، به‌هێز بكات و به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو، سیاسه‌ته‌كانی حیزبی كۆماریخواز له‌گه‌ڵ بۆچوونی ڕاست و توندئاژۆی خۆی تێكه‌ڵ بكات. ترامپ هاوكات تا به‌ر له گشتگیر بوونی كۆرۆنا، هه‌وڵی دا تا له ڕێگه‌ی كه‌م كردنه‌وه‌ی ماڵییات، پێشێل كردنی یاسا، پشتیوانی له سه‌رمایه‌دارانی ناوخۆیی و سیاسه‌تی دژه ژینگه، پشتیوانیی وال‌ستریت و به‌شه جۆراوجۆره‌كانی سه‌رمایه‌دارانی ئه‌مریكا به‌ره‌و خۆی ڕابكێشێ. له‌ئێستادا، له‌ئاكامی هێرش بۆسه‌ر بینای كۆنگره و گه‌مارۆدانی، وێده‌چێ هاوپه‌یمانییه‌تیی كرده‌وه‌یی ئه‌م گرووپه فاشیستیانه له‌گه‌ڵ ڕه‌وتی سه‌ره‌كیی كۆماریخواز، لێكههڵوهشابێت. به پێی ڕاپرسییه‌ك كه ئه‌نجام دراوه، ته‌نیا ٤٥ له‌سه‌د له ده‌نگده‌رانی كۆماریخواز، هێرشی گرووپه ڕاسته توندئاژۆكانیان بۆسه‌ر بینای كۆنگره ته‌ئید كردووه. ئه‌وه‌ش به‌و مانایه‌یه كه زۆرێك له كۆماریخوازه‌كان له‌و هێرشانه پشتیویانی ناكه‌ن. بێگومان، ئه‌م ڕووداوانه، قه‌یرانی حیزبی كۆماریخواز، كه ئه‌ندامه‌كانی له ماوه‌ی چوار ساڵی ڕابردوودا ترامپیسمیان ته‌ئید كردووه و یان لانیكه‌م دایانسهپاندبوو، قووڵتر ده‌كاته‌وه.
بێگومان، هێزه چه‌پ و ڕادیكاڵه‌كان له ئه‌مریكا، هه‌روه‌ك چۆن هه‌تا ئێستاشی نیشانیان داوه، هیچ ده‌رفه‌تێك بۆ له‌قاودانی په‌یوه‌ندی ناوه‌نده‌كانی ده‌سه‌ڵاتی كۆماریخوازان له‌گه‌ڵ گرووپه ڕاسته توندئاژۆ و فاشیسته‌كان له‌ده‌ست ناده‌ن. به‌ڵام ئاشكرایه كه له‌قاودانی ماهییه‌تی ڕه‌وته نێئۆفاشیستهكان و په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ حیزبی كۆماریخواز به ته‌نیایی به‌ربه گه‌ڕانه‌وه و هێرشی سیاسه‌ته‌كانی نێئۆلیبڕالی و گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌رنامه‌كانی ڕیازه‌تی ئابووریی درێژماوه و وێرانییه‌كانی ژینگه، ناگرێت. گیان به‌خشینی دووباره به‌م سیاسه‌تانه، له هه‌نگاوی یه‌كه‌مدا باروودۆخ و به‌ستێنه بابه‌تیه‌كانی گه‌شه‌ی ڕاستی توندئاژۆ و سه‌رهه‌ڵدانی ترامپ فه‌راهه‌م ده‌كات.
بێگومان، ڕێكخستنی خه‌باتی كرێكاری و بزووتنه‌وه‌ی ڕادیكاڵی كۆمه‌ڵایه‌تی، هاتنه سه‌ر شه‌قام، جه‌ماوه‌ری كردنه‌وه‌ی خه‌بات دژبه سیاسه‌تی وێران كردنی ژینگه، سووك كردنی قه‌یرانه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی سه‌رچاوه‌گرتوو له په‌لاماری به‌رده‌وامی نێئۆلیبڕالیسم و پاشه‌كشه پێكردن به ده‌وڵه‌تی بایدێن له پێناو دابین كردنی بیمه و خزمه‌تگوزارییه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان، نه ته‌نیا ده‌توانێ گرووپه فاشیسته‌كان بخاته په‌راوێزه‌وه، به‌ڵكوو هاوپه‌یمانییه‌تیی به‌شه جۆراوجۆره‌كانی سه‌رمایه‌داریی ئه‌مریكا، له‌پێناو بووژاندنه‌وه‌ی دووباره‌ی نێئۆلیبڕالیسم، ده‌خاته ژێر گۆشاره‌وه.