هێزه‌كانی سنووری لیتوانی، ڕۆژی چوارشه‌ممه ٦ی مانگی گه‌لاوێژ ڕایگه‌یاند: لانیكه‌م ١٧١ په‌نابه‌ر كه سێشه‌ممه شه‌و له سنووری ئه‌و وڵاته تێپه‌ڕ بوون، ده‌ستبه‌سه‌ر كراون، به‌م شێوه‌یه، ڕێژه‌ی ئه‌و په‌نابه‌رانه كه له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه له لیتوانی ده‌ستبه‌سه‌ر كراون گه‌یشتۆته ٣ هه‌زار و ٢٧ كه‌س.
به وته‌ی به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی لیتوانی، ئه‌و گرووپه په‌نابه‌ره هه‌موویان له عێراقه‌وه هاتوون و هه‌وڵیان داوه له ڕێگه‌ی سنووری بلاڕووسه‌وه بڕوون بۆ لیتوانی. كۆچ كردن بۆ لیتوانی به‌دوای گه‌مارۆكانی ئیتحادیه‌ی ئۆروپا بۆ سه‌ر به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی بلاڕووس، تا ڕاده‌یه‌كی به‌رچاو زیادی كردووه و ته‌نیا له‌م ماوه‌دا، پتر له ٤٧٣ په‌نابه‌ر له لیتوانی ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. هاوكات پاڕله‌مانی ئه‌و وڵاته به په‌سه‌ند كردنی گه‌ڵاڵه‌یه‌ك، ڕێكاره‌كانی دیپۆرتی په‌نابه‌رانی له‌و وڵاته له ڕێگه‌ی ده‌زگای قه‌زایه‌وه ئاسان كردووه و ئه‌و پڕۆسه‌یه له چه‌ند مانگه‌وه بۆ ١٠ ڕۆژ كه‌م بۆته‌وه.