به‌ده‌ر له ئه‌شكه‌نجه‌خانه‌كانی وه‌زاره‌تی ئیتلاعات، هیچ ناوه‌ندێك له ئێران به‌قه‌د ده‌زگای قه‌زایی و زیندانه‌كانی كۆماری ئیسلامی ده‌رخه‌ری ڕۆخساری قیزه‌ون و دژه ئینسانیی ئه‌م ڕژیمه نیه. له‌م ڕۆژانه‌دا و له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی خێرای نه‌خۆشیی كۆرۆنا له‌ناو زیندانه‌كانی سه‌رتاسه‌ری ئێران، گه‌لێك ڕاپۆرتی دڵته‌زێن سه‌باره‌ت به باروودۆخی ژیانی به‌ندكراوان له ناو زیندانه‌كاندا ئاشكرا بوون. به پێی ئه‌م ڕاپۆرتانه خوارده‌مه‌نیه‌كانی زیندان قابیلی خواردن نین، ئیمكاناتی سه‌ره‌تایی پاك و خاوێنی و ته‌ندرووستی بوونی نییه، به‌ندكراوانی نه‌خۆش به‌حاڵی خۆیان ڕه‌ها كراون، له شوێنێكی چكۆله‌دا جهمعیهتێكی یه‌كجار زۆر ده‌ژین، به‌ندكراوانی سیاسی و عادی جیا نهكراونهته‌وه، مه‌وادی موخه‌دیر له لایه‌ن مهئموورهكانهوه بڵاوده‌كرێته‌وه و زیاتر له هه‌مووان به‌ندكراوانی كه‌م سن وساڵ ده‌كرێنه ئامانج، هه‌ڵسووكه‌وتی خراپ و سووكایه‌تیی به‌رده‌وامی زیندانبانه‌كان به به‌ندكراوان، نه‌بوونی تلویزیۆن و كتێبخانه و ساڵۆنی وه‌رزشی و گه‌لێك ئاسته‌نگی و گوشاری دژه ئینسانیی دیكه. له وه‌ها باروودۆخێكدا و له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی كۆرۆنا، زیندانه‌كان زیاتر له جاران تاقه‌ت پڕووكێن بوون و بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌یكه له ماوه‌ی دوو حه‌فته‌ی ڕابردوودا به‌ندكراوان له‌ناو زیندانه‌كاندا ده‌ست بده‌نه ناڕه‌زایه‌تی و ڕاپه‌ڕین.
له دوایین ڕۆژی ساڵی ٩٨دا، به‌هۆی ڕاپه‌ڕینی به‌ندكراوان له زیندانی بارسیلۆنی خۆره‌م ئاباد، به‌ندكراوێك كوژرا و یهكێكیتر بریندار بوو و ٢٣ به‌ندكراوی دیكه‌ش توانیان له زیندان خویان ده‌رباز بكه‌ن. له یه‌كه‌مین ڕۆژی ئه‌مساڵدا شایه‌دی ناڕه‌زایه‌تی به‌ندكراوانی زیندانی شارستانی ئه‌لیگووده‌رز بووین كه له‌گه‌ڵ په‌لاماری ئه‌و هێزانه‌ی وا بۆ سه‌ركوتی به‌ندكراوان ناردرابوون، به‌ره‌وڕوو بوونه‌وه. ئه‌و ناڕه‌زایه‌تیانه بوو به‌هۆی تێكهه‌ڵچوون و ته‌قه كردن و به‌هۆیه‌وه یه‌كێك له به‌ندكراوان كوژرا و به‌ندكراوێكی دیكه‌ش بریندار بوو. ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٧ی مانگی خاكه‌لێوه به‌ندكراوانی زیندانی ته‌ورێز له ئاست وه‌رگرتنی به‌ندكراوانی تازه به بێ تێپه‌ڕاندنی ده‌وره‌ی قه‌ره‌نتینه و دواخستنی پێداچوونه‌وه به په‌ره‌وه‌نده‌ی به‌ندكراوان به‌مه‌به‌ستی ناردنیان بۆ مه‌ره‌خه‌سی، ده‌ستیان دایه ناڕه‌زایه‌تی. ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه دووكه‌ڵێكی توند له‌و زیندانه‌وه بڵیند بووه و ده‌نگی ته‌قه‌كردن تێیدا بیستراوه. ڕۆژی هه‌ینی ٨ی خاكه‌لێوه، ٨٠ كه‌س له به‌ندكراوانی به‌ندی ١ و ٢ی زیندانی ناوه‌ندیی شارستانی سه‌قز ده‌ستیان دایه ناڕه‌زایه‌تی و پاش تێكهڵچوونیان له‌گه‌ڵ پاسه‌وانانی زیندان، خۆیان ده‌رباز كرد. له به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٠ی خاكه‌لێوه نزیك به ٣٠٠ به‌ندكراو له زیندانی ناوه‌ندی مه‌هاباد له ناڕه‌زایه‌تی به باروودۆخی زیندان و مه‌ترسیی بڵاوبوونه‌وه‌ی ویرووسی كۆرۆنا، ده‌ستیان دایه ڕاپه‌ڕین. سپای پاسداران وێڕای گه‌مارۆ دانی زیندان، ڕۆیشتنه ناو ئه‌م زیندانه‌وه و به‌ره‌وڕووی به‌ندكراوان ته‌قه‌یان كرد. له‌و تێكهه‌ڵچوونه‌دا به‌ندكراوێك كوژرا و ٥ به‌ندكراوی دیكه‌ش بریندار بوون. ئێواره‌ی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٠ی خاكه‌لێوه، به‌ندكراوانی زیندانی عادڵ ئابادی شیراز، واته یه‌كێك قه‌ره‌باڵغترین زیندانه‌كانی ئێران، ده‌ستیان دایه ناڕه‌زایه‌تی و ڕاپه‌ڕین. تێكهه‌ڵچوون له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ڕژیم چه‌ندین كاتژمێر درێژه‌ی بوو. له‌و پێوه‌نده‌دا گه‌لێك ده‌نگۆ له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا بڵاۆبووهتهوه كه باس له هه‌ڵاتنی ژماره‌یه‌كی زۆر له به‌ندكراوانی ئه‌م زیندانه ده‌كه‌ن.
به‌ڵام سه‌باره‌ت به باروودۆخی به‌ندكراوانی سیاسی له ناو زیندانه‌كانی كۆماری ئیسلامی، باروودۆخهكه له‌وه‌ش خراپتره. سه‌ره‌ڕای گوشاری بنه‌ماڵه‌كان له ناوه‌وه و گوشاری ناوه‌نده مرۆڤدۆسته نێوه‌نه‌ته‌وه‌ییه‌كان له ده‌ره‌وه‌ی ئێران، كۆماری ئیسلامی هێستاش چه‌ند هه‌زار به‌ندكراوی سیاسیی له‌و باروودۆخه ناله‌باره‌دا كه ویرووسی كۆرۆنا زیندانه‌كانی ته‌نیوه‌ته‌وه، ڕاگیر كردووه. ڕژیم نه ته‌نیا بایه‌خێكی به‌م گوشارانه نه‌داوه، به‌ڵكوو له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا به ده‌یان چالاكیی مه‌ده‌نی، كه هه‌وڵیان داوه درز بخه‌نه دیواری سانسۆڕ و درۆی ڕژیمه‌وه، ڕه‌وانه‌ی زیندانی كردوون. له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، ده‌زگا ئه‌منیه‌كانی ڕژیم له ئۆستانه‌كانی تاران، ئه‌لبۆرز، گیلان، مازه‌نده‌ران، كوردستان، ئازه‌ربایجان، قۆم و سێمنان، پتر له ٧٠ كه‌سیان له چالاكانی بواری تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان خستووه‌ته زیندانه‌وه.
سه‌ره‌ڕای به‌ڵێنیه‌كانی ئیبراهیم ڕه‌ئیسی، سه‌رۆكی ده‌زگای قه‌زایی، سه‌باره‌ت به ناردنه‌وه‌ی به‌ندكراوانی سیاسی بۆ مه‌ره‌خه‌سی، ته‌نیا ژماره‌یه‌كی كه‌م، ئه‌ویش به دانانی وه‌سیقه‌ی قورس ناردراونه‌ته‌وه. له ئێستادا زۆربه‌ی ئه‌م به‌ندكراوانه هه‌روا له زیندانه‌كاندا به‌سه‌ر ده‌به‌ن. ژماره‌یه‌ك له به‌ندكراوانی سیاسی له‌وانه گۆلڕۆخ ئیبراهیمی، مه‌رجان داوه‌ری، ڕه‌ها ئه‌حمه‌دی و له‌یلا میرغه‌فاری، له به‌ندی زیندانیانی تاوانی جه‌نایی دا به‌سه‌ر ده‌به‌ن و به خواستی به‌رده‌وامی ئه‌وان واته ئه‌سڵی جیا كردنه‌وه‌ی به‌ندكراوان، بایه‌خێك نه‌دراوه. له‌م پێوه‌نده‌دا ڕێزوانه خان به‌یگی و نه‌سرین ستووده له به‌ندی ژنانی زیندانی ئێوین و مۆرته‌زا نه‌زه‌ری سه‌ده‌ی و حسێن سه‌رله‌ك، له به‌ندكراوانی به‌ندی چواری ئه‌م زیندانه، له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، له ناڕه‌زایه‌تی به كه‌مته‌رخه‌می سه‌باره‌ت به ناردنه‌وه‌ی به‌ندكراوانی سیاسی بۆ مه‌ره‌خه‌سی و هه‌روه‌ها بایه‌خ نه‌دان به په‌روه‌نده‌كانیان، ده‌ستیان داوه‌ته مانگرتن. نیوه‌ڕۆی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٥ی مانگی ڕه‌شه‌ممه به‌ندكراوانی سیاسیی به‌ندی چواری زیندانی ئێوین، به نیشانه‌ی ناڕه‌زایه‌تی، له وه‌رگرتنی جیره‌ی خوارده‌مه‌نی ده‌وڵه‌تی خۆیان بوارد. له ئێستادا، سۆهه‌یل عه‌ره‌بی، له به‌ندكراوانی سیاسیی ئه‌م زیندانه، و ئه‌بۆلفه‌زل كه‌ریمی، له ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی ئاخێزی سه‌رتاسه‌ریی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ری ٩٨، له ناڕه‌زایه‌تی هه‌ر به‌م كێشانه ده‌ستیان داوه‌ته مانگرتن. كۆماری ئیسلامی سه‌ره‌ڕای داواكاریی به‌رده‌وامی چاوه‌دێرانی مافی مرۆڤی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، هه‌تا ئێستا ڕێگه‌ی به نوێنه‌رانی ئه‌م ڕێكخراوه نه‌داوه بێنه ئێران و له‌سه‌ر باروودۆخی به‌ندكراوانی سیاسی لێكۆڵینه‌وه ئه‌نجام بده‌ن.
كۆماری ئیسلامی به كورت بینیهك كه خه‌سڵه‌تی هه‌موو دیكتاتۆره‌كانه، په‌تای كۆرۆنای وه‌ك به‌ره‌كه‌تێك بۆ خۆی ده‌بینێت، كه له سایه‌ی سه‌ریه‌وه، خه‌ڵكی پێ خانه‌نشین كردووه. به‌ڵام قه‌یرانی كۆرۆنا ئه‌به‌دی نابێت و ئه‌م به‌ڵایه‌ش سه‌ره‌نجام له داهاتوویه‌كی نزیك دا له‌به‌رامبه‌ر هێزی داهێنه‌ری مرۆڤی ئه‌م سه‌رده‌مه و پێشكه‌وتنی تێكنۆلۆژی بهچۆك دادێ. ئه‌وكات ئیتر نۆبه‌ی یه‌كلا كردنه‌وه‌ی حیسابی خه‌ڵكی چه‌وساوه و سته‌ملێكراوی ئێران دێت له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕژیمه بێ كهفایهتهی وا به‌م جۆره جه‌نایه‌تكارانه له‌گه‌ڵ به‌ندكراوانی بێدفاع هه‌ڵسووكه‌وت ده‌كات. بێ گومان، كرێكاران و خه‌ڵكی خه‌باتكاری ئێران، ئازیزانیان له‌ناو زیندانه‌كانی ڕژیم دا به ته‌نیا ناهێڵنه‌وه. ئه‌م جاره‌یان ده‌رگاكانی زیندان نه‌ك به‌هۆی ناڕه‌زایه‌تی و ڕاپه‌ڕینی به‌ندكراوانه‌وه، به‌ڵكوو به هیمه‌تی خه‌ڵكی ڕاپه‌ڕیو له ده‌ره‌وه‌ی زیندانه‌كانه‌وه ده‌شكێن. سه‌ره‌نجام به‌ندكراوانی سیاسی ده‌گه‌ڕێنه‌وه ناو باوه‌شی پڕ له خۆشه‌ویستیی بنه‌ماڵه‌كانیان و به‌ندكراوانی تاوانه عادیهكانیش، په‌روه‌نده‌كانیان كه له ده‌زگای گه‌نده‌ڵی قه‌زایی كۆماری ئیسلامی دا وه‌سه‌ر یه‌ك خراون، له ڕێگه‌ی به‌كارهێنانی باڵاترین ئاستی عه‌داڵه‌ت و ئینساف و ئینسانیه‌ت، پێداچوونه‌وه‌یان به‌سه‌ردا ده‌كرێته‌وه.