له درێژه‌ی په‌ره‌سه‌ندنی خواستی واكسیناسیۆنی به‌خۆڕایی و گشتیی كۆرۆنا، ٧ ئه‌نجومه‌ن و ناوه‌ندی كرێكاریی دیكه به حه‌ركه‌تی سه‌رتاسه‌ریی خواستی واكسیناسیۆنی كۆرۆنا په‌یوه‌ست بوون. ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پیشه‌یی موعه‌لیمانی كوردستان ــ مه‌ریوان، ناوه‌ندی پیشه‌یی موعه‌لیمانی گیلان، یه‌كییه‌تیی خانه‌نشینكراوان، ڕێكخراوی ئازادی كرێكارانی ئێران، ناوه‌ندی پیشه‌یی موعه‌لیمانی قه‌زوین، ئه‌نجومه‌نی سینفیی خانه‌نشینانی كشوه‌ری و سه‌ندیكای كرێكارانی شیركه‌تی واحیدی ئۆتۆبووسڕانی تاران و ده‌ورووبه‌ر، له ڕێگه‌ی نووسینی چه‌ندین به‌یانییه‌ی جیاواز، كه‌مته‌رخه‌می له پێوه‌ند كڕینی واكسێنی تهئیدكراوی كۆرۆنا له لایه‌ن ڕێكخراوی جیهانیان، كایه كردن به گیانی ملیۆنان كه‌س له خه‌ڵكی ئێران له قه‌ڵه‌م دا. ده‌ركردنی به‌یانییه و پێداگری له‌سه‌ر خواستی واكسیناسیۆنی به‌خۆڕایی و گشتی له‌لایه‌ن ٧ ئه‌نجومه‌ن و ناوه‌ندی كرێكاری، له باروودۆخێك دایه كه پێشتریش ١٢ ناوه‌ندی كرێكاری له‌وانه گرووپی كرێكاری ــ موعهلیمیی ١٩ی ڕه‌شه‌ممه، ڕێكخراوی سه‌رتاسه‌ریی خانهشنینكراوانی ئێران، گرووپی یه‌كیه‌تیی خانه‌نشینكراوان، ناوه‌ندی وتووێژی خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمینی ئیجتماعی، یه‌كیه‌تیی خانه‌نشینانی ئێران و كۆمیته‌ی په‌یگیری بۆ پێكهێنانی ڕێكخراوه كرێكارییه‌كان، له دوو به‌یانییه‌ی جیاوازدا، له‌سه‌ر دابین كردنی خێرای و به‌خۆڕایی واكسێنی كۆرۆنا وه‌ك خواستی تۆكمه و گرینیگی خه‌ڵك ته‌ئكیدیان كرد.
ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به‌یانییه‌كه‌ی یه‌كییه‌تیی خانه‌نشین كراوانیان واژۆ كردبوو، وێڕای هه‌ڵسه‌نگاندنی كرده‌وه‌ی به‌رپرسانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تانی باقیی وڵاتان، نووسییان: “زۆرێك له وڵاته‌كان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ كۆرۆنا ڕوویان كردووه‌ته واكسیناسیۆن، تا جه‌معییه‌تی خۆیان له به‌رامبه‌ر ئه‌م ویرووسه كوشنده‌یه‌دا ئیمه‌ن بكه‌ن، به‌ڵام به‌رپرسان و كاربه‌ده‌ستانی ئێران، له به‌رامبه‌ریدا، ته‌نیا وێژه‌ر بوون و به بێ هه‌بوونی كه‌مترین زانست، حوكمی قه‌ده‌غه‌ی واكسێنی فایزێر و واكسێنی هاوبه‌شی ئینگلیس و سۆئێدیان ده‌ركردووه. ئه‌وان هه‌تا به ئه‌مڕۆ هیچ بایه‌خێكیان به بیروڕای گشتی و خواستی واكسێنی گشتی و به‌خۆڕایی نه‌داوه و له هیچ شوێنێكیشه‌وه، به شێوه‌ی به‌رین واكسێنیان هاورده نه‌كردووه”. ناوه‌ندی پیشه‌یی موعه‌لیمانی ئۆستانی گیلانیش هۆشداریان به ده‌سه‌ڵات دا كه گیانی خه‌ڵك مه‌كه‌نه ئامرازی ئاشته‌وانیی ڕوانگه‌ی ئیدێئۆلۆژیك و كێشمه‌كێشه سیاسیه‌كانیان. ئه‌و ناوه‌نده ڕایگه‌یاندووه كه “هه‌رجۆره پێداگرییه‌ك له‌سه‌ر بێبه‌ش كردنی خه‌ڵك له واكسێنی ستانداردی جیهانی و په‌سندكراو له لایه‌ن ڕێكخراوی ته‌ندرووستیی جیهانییه‌وه، هه‌وڵ دان و هه‌نگاو هه‌ڵگرتنه له مه‌سیری مه‌رگی كۆرۆنادا و كوشتاری لهئهنقهست به‌ئه‌ژمار دێت“. كه‌سانێك كه به‌یانییه‌ی ئه‌نجومه‌نی پیشه‌یی موعه‌لیمانی كوردستان ــ مه‌ریوانیان واژۆ كرد، وێڕای هۆشدار به به‌رپرسانی ئێران سه‌باره‌ت به دواهاتی دواخستنی واكسیناسیۆنی خێرا و سه‌رتاسه‌ریی، ڕایانگه‌یاند كه ئه‌وان به‌رپرسی هه‌مووجۆره كارهساتێكن له داهاتوودا“. ناوه‌ندی پیشه‌یی موعه‌لیمانی ئێران(تاران)یش، له ڕێگه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی بهیانییهیهكهوه خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاری ئاموزش و په‌روه‌رش له پێوه‌ند له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ی مه‌دره‌سه‌كان بوون. ناوه‌ندی پیشه‌یی موعه‌لیمانی ئێران ڕایگه‌یاندووه كه “پێداگریی نابه‌جێی وه‌زاره‌تی ئاموزش و په‌روه‌رش له‌سه‌ر كردنه‌وه‌ی مه‌دره‌سه‌كان، بووه‌ته هۆی چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ژماره‌ی تووش بووانی كۆرۆنا له ناو موعه‌لیمان و خوێندكاران و گیان به‌خت كردنی ژماره‌یه‌ك له هاوكارانمان له ئۆستانه جۆراوجۆره‌كان“.
به‌یانییه‌ی هۆشداردهری ٧ ناوه‌ند و ئه‌نجومه‌نی كرێكاری و پێداگریی ئه‌وان له‌سه‌ر خواستی واكسیناسیۆنی به‌خۆڕایی و گشتیی كۆرۆنا، ڕه‌نگ دانه‌وه‌ی گۆشه‌یه‌كه له نه‌فره‌ت و بێزاریی گشتی خه‌ڵكی ئێران له وته‌كانی ئه‌م دوایانه‌ی خامنه‌یی و فتوای ناوبراو له پێوه‌ند له‌گه‌ڵ ڕێگری كردن له كڕینی واكسێن له وڵاتانی ڕۆژئاوا. فتوای دژه‌مرۆیی خامنه‌یی، خۆبواردن له كڕینی واكسێن و دوژمنایه‌تی كردنی ئاشكرای ڕژیمی كۆماری ئیسلامی له‌گه‌ڵ خه‌ڵك، درێژه‌ی هه‌ر ئه‌و سیاسه‌ته‌یه كه له ماوه‌ی یه‌ك ساڵی ڕابردوودا، كارگێڕانی ڕژیم، به نیسبه‌ت بڵاوبوونه‌وه‌ی ویرووسی كۆرۆنا گرتوویانه‌ته به‌ر. سه‌رانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی هه‌ر له سه‌ره‌تاوه له ڕێگه‌ی نهێنكاری لهئهنقهست، سه‌باره‌ت به ڕاستییه‌كانی په‌یوه‌ندیدار به كاتی سه‌رهه‌ڵدانی ویرووسی كۆرۆنا و پانتایی بڵاوبوونه‌وه‌ی، له ڕێگه‌ی موقاومه‌ت له به‌رامبه‌ر خواستی فهرهنتینهی شار و شوێنه ئایینیه‌كان، دابین نه‌كردنی پێداویشتیهكانی به‌ڕێوه‌بردنی پێوه‌ره ته‌ندرووستیه‌كان و نه‌بوونی ستراتێژیه‌كی ڕوون بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ گشتگیر بوونی ئه‌م ویرووسه كوشنده‌یه، قه‌یرانی كۆرۆنایان كردبه كاره‌ساتێكی دڵته‌زێن بۆ خه‌ڵكی ئێران. له ئاكامی داماویی ڕژیم له به‌رامبه‌ر ئه‌م قه‌یرانه‌دا، ده‌یان هه‌زار كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا و كاریگه‌ریه‌كانیشی له‌سه‌ر په‌ره‌سه‌ندنی هه‌ژاری و بێكاری و ئازاره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، به‌ڕوونی ده‌بیندرێ.
ڕێك له وه‌ها باروودۆخێكدا كه درێژه‌ی قه‌یرانی كاره‌ساتباری كۆرۆنا، كار و ژیان و ئه‌منییه‌تی گیانیی ملیۆنان بنه‌ماڵه‌ی كرێكاریی و هه‌ژاری شاری به‌ره‌و نابوودی بردووه، هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاری پێویسته، داماوی و بێتوانایی ڕژیم له به‌رامبه‌ر ئه‌م قه‌یرانه و دواخستن و خۆبواردن له كڕینی واكسێنی كۆرۆنا، بكه‌نه ده‌رفه‌تێك بۆ ڕێكخستنی كرده‌وه‌ی گشتی دژبه هۆكار و خوڵقێنه‌رانی باروودۆخی ئێستا. له ئێستادا، دابین كردنی به‌خۆڕایی و گشتیی واكسێنی كۆرۆنا، بووه‌ته یه‌كێك له سه‌ره‌كیترین پێداویستییه‌كانی خه‌ڵك. پێویسته هه‌ڵسووڕاوان و پێشڕه‌وانی بزووتنه‌وه‌ی كرێكاری و باقیی بزووتنه‌وه پێشڕه‌وه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی دیكه، له ڕێگه‌ی جه‌ماوه‌ری كردنه‌وه‌ی هه‌رچی زیاتری ئه‌م خواست و موتالبهیه، به هه‌ر شكڵێك كه ده‌توانن، ڕژیمی كۆماری ئیسلامی، بۆ كڕین و دابین كردنی واكسێنی كۆرۆنای به‌خۆڕایی و گشتی بۆ خه‌ڵك، بخه‌نه ژێر گوشاره‌وه.