
له ئێستادا هه‌موو شتێك له ئێران كه‌وتووه‌ته ژێر كاریگه‌ریی به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی مه‌رگباری ویرووسی كڕۆنا. ڕژیمی كۆماری ئیسلامی له سه‌ره‌تاوه به شێوه‌ی داڕێژراو و بۆ گه‌یشتن به ئامانجی داماوانه‌ی سیاسی خۆی، ڕاستیه‌كانی سه‌باره‌ت به هاتنی ئه‌م ویرووسه بۆ ئێران و پانتایی بڵاوبوونه‌وه‌كه‌ی له خه‌ڵك شارده‌وه. كاتێك كه هه‌واڵی بڵاوبوونه‌وه‌ی كڕۆنا كه‌وته ناو میدیاكانه‌وه، حه‌وزه‌ی علمیه‌ی قۆم و ناوه‌نده ڕه‌سمیه‌كانی ده‌سه‌ڵات و سه‌رۆكی ئیتلاعاتی سپای پاسدارن له شۆڕای عالیی ئه‌منیه‌تی میللی، له به‌رامبه‌ر خواستی گشتیی قه‌ره‌نتینه‌ی قۆم و باقی شوێنه ئایینیه‌كان بۆ پێش‌گرتن له بڵاوبوونه‌وه‌ی زیاتری كڕۆنا، موقاومهتێكی زۆریان له‌خۆیان نیشان دا. سه‌رانی ڕژیم، قۆمیان وه‌ك ئابڕووی نیزامی ئیسلامی پێناسه كرد و به وه‌ها ئاراسته‌یه‌كی نه‌زانانه و كۆنه‌په‌رستانه، له به‌رامبه‌ر بڵاوبوونه‌وه‌ی كڕۆنادا هیچ هه‌وڵێكی جیدیان ئه‌نجام نه‌دا و به‌مجۆره دیارده‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی كڕۆنا بوو به قه‌یرانێكی هاوسار پساو. سه‌رانی ڕژیم به‌و كرده‌وه دژه ئینسانی و جه‌نایه‌تكارانه‌یان، كارێكیان كرد كه ئێران ببێته یه‌كێك له سه‌رچاوه‌كانی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م ویرووسه له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و جیهان و وایان لێ‌كرد كه پاش وڵاتی چین زۆرترین ژماره‌ی قوربانیانی له خه‌ڵكی ئێران بگرێ. سه‌رانی ڕژیم پاش تێپه‌ڕینی ٤٠ ڕۆژ له بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م ویرووسه هێستاش به چاوێكی ئه‌منیه‌تیه‌وه ده‌ڕواننه ئه‌م ته‌وه‌ره و به‌ربه ڕاگه‌یاندنی ورد سه‌باره‌ت به پانتایی واقعی بڵاوبوونه‌وه و كوشتاری كاره‌ساتباری ویرووسی كڕۆنا ده‌گرن. سپای پاسداران هۆشداری داوه به كادری پزیشكیی نه‌خۆشخانه‌كان كه له ڕاگه‌یاندنی هه‌واڵی ژماره‌ی تووش بووان و مه‌رگی نه‌خۆشه‌كانی ئه‌م ویرووسه خۆببوێرن و هه‌تا ئێستا ده‌یان كه‌سی به تۆمه‌تی هاندانی بیروڕای گشتی و دهنگۆنانهوه ده‌ست به‌سه‌ر كردووه و یان خستوونیه ژێر چاوه‌دێریه‌وه.
له ئێران به هۆی لاوازبوونی به‌رچاوی ژێرخانه ته‌ندرووستیه‌كان، گه‌نده‌ڵی سیستماتیك له ناو ده‌زگای ده‌سه‌ڵاتدار و خۆدزینه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت له به‌رپرسارێتیی كۆمه‌ڵایه‌تی و درونانهوه به‌رده‌وامی ئه‌م ڕژیمه، كۆمه‌ڵگای له بوار كۆنتڕۆڵ كردنی ئه‌م قه‌یرانه‌وه له‌گه‌ڵ گه‌لێك دژواری به‌ره‌وڕوو كردووه‌ته‌وه. كاتێك كه قسه‌ی هه‌ڵیت و پڵیت و درۆنانه‌وه، كۆمه‌ڵگای نیسبه‌ت به میدیا و ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندنی ده‌سه‌ڵات به‌ته‌واوه‌تی بێ متمانه كردووه و به‌هۆی سه‌ركوته‌وه، ڕێگه به میدیا و چاپه‌مه‌نی ئازاد و ڕێكخراو و ناوه‌ندی جه‌ماوه‌ری سه‌ربه‌خۆ نادرێ تا ئه‌و بۆشاییه پڕكاته‌وه، سپهری دیفاعیی كۆمه‌ڵگا له به‌رامبه‌ر ئه‌و قه‌یرانانه‌دا لاواز ده‌بێت و جه‌ماوه‌ری خه‌ڵك له به‌رامبه‌ر ئه‌م مه‌ترسیانه‌دا، زیان هه‌ڵگر و بێدفاع ده‌مێننه‌وه. له‌و نێوه‌دا و له باروودۆخێكدا كه كڕۆنا هه‌موو ئۆستانه‌كانی ئێرانی گرتووه‌ته‌وه و هێندێك له شاره‌كانی خستووه‌ته پێگه‌یه‌كی قه‌یراناویه‌وه، چینی كرێكار و هه‌ژارانی شار و كامهندهكان، له زومره‌ی ئه‌و به‌شانه‌ی كۆمه‌ڵن كه زیاترین زیانه‌كانیان به‌ر ده‌كه‌وێ و له به‌رامبه‌ر قه‌یرانی كاره‌ساتباری بڵاوبوونه‌وه‌ی كڕۆنادا، له ژێر مه‌ترسی و گوشارێكی چه‌ند به‌رابه‌ر دان. په‌ره‌سه‌ندنی نه‌خۆشیی كڕۆنا و قه‌ره‌نتینه‌ی شاره‌كان، شه‌پۆلێكی له بێكاركردنی كرێكاران له‌گه‌ڵ خۆی هێناوه.
بۆ نموونه به‌وته‌ی سه‌رۆكی ئیتحادییه‌ی هۆتێلدارهكانی تاران، ٥٠ له‌سه‌دی هۆتێله‌كانی ئه‌مشاره داخراون و ڕێژه‌ی كاركردن له هۆتێله‌كان بۆ ٥ له‌سه‌د دابه‌زیوه. به‌وته‌ی سه‌رۆكی ئیتحادیه‌ی هۆتێلدارهكانی مه‌شهه‌د “له كۆی ٢٥٠ هۆتێلی مه‌شهه‌د، ته‌نیا ٥ له‌سه‌دی هۆتێله‌كان كراوه‌ن و باقیه‌كه‌ی دیكه‌ی، كرێكاره‌كانی خۆیان به بێ حه‌قده‌ست ناردووه بۆ مه‌ره‌خه‌سی“. به وته‌ی سه‌رۆكی ئیتحادیه‌ی ڕێستووراندارهكان و غهزاخۆریهكانی تاران، ڕێژه‌ی فرۆشهكهیان ٣٥ له‌سه‌د هاتووهتهخوار. هه‌روه‌ها به‌وته‌ی سه‌رۆكی ئیتحادیه‌ی غه‌زاخۆری و شیرینی خانه و قاوه‌خانه‌كان و ئیتحادیه‌ی گوڵ و گیای تاران، زۆربه‌ی دووكانه‌كان داخراون و به زه‌رفیه‌تی كه‌متر له ٣٠ له‌سه‌ده‌وه كار ده‌كه‌ن و هه‌موویان كرێكارانی خۆیانیان ده‌ركردووه و یان به قه‌ولی خۆیان به بێ حقووق ڕه‌وانه‌ی ماڵێیان كردوون. له باقی ئۆستانه‌كانی دیكه باروودۆخهكه له‌وه‌ش خراپتره. كرێكارانی به‌شی بیناسازی، ده‌ستفرۆشان، منداڵانی كار و سه‌رشه‌قام و كۆڵبه‌ران له كوردستان، له‌و باروودۆخه شڵه‌ژاوه‌دا، له پێگه‌یه‌كی زۆر كاره‌ساتبارتر دان. كرێكارانی شاره‌داری كه له‌و وه‌زعه قه‌یراناویه‌دا، ئه‌ركی حه‌یاتیی خاوێن كردنه‌وه‌ی شاره‌كانیان وه‌ئه‌ستۆیه، به‌خاتری شیفتی درێژماوه‌ی كاره‌كه‌یان، له باقی شارومه‌ندانی دیكه زیاتر له‌به‌رده‌م تووش بوون به‌و نه‌خۆشیه دان.
سه‌رانی ڕژیمی ئیسلامی سه‌ره‌ڕای ئه‌و باروودۆخه دژوار و فهلاكهتبارهی كه به‌سه‌ر ملیۆنان كرێكار و زه‌حمه‌تكێشی ئێران‌دا سه‌پاندوویانه، بێشه‌رمانه داوا له خه‌ڵك ده‌كه‌ن كه له به‌رامبه‌ر مه‌ترسیی تووش بوون به كڕۆنا، خۆیان قه‌ره‌نتینه بكه‌ن. كرێكارانێك كه ئه‌منیه‌تی شوغڵیان نییه و به بێ حه‌قی بیمه‌ی بێكاری و باقیی بیمه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی دیكه بێكار ده‌كرێن، كرێكارانێك كه ئه‌ركی قورسی دابین كردنی بژێوی بنه‌ماڵه‌یان له‌سه‌ر شانه، چۆن ده‌توانن خۆیان له‌ماڵه‌كانیاندا قه‌ره‌نتینه كه‌ن؟
له ئێستادا و له سه‌روبه‌ندی نه‌ورۆز و ساڵی نوێ‌دا، له ناوه‌نده‌كانی به‌رهه‌مهێنان و شیركه‌ته گه‌وره سه‌نعه‌تی و خزمهتگوزاریهكاندا، خواستی داخرانی كارخانه‌كان وێڕای پێدانی حه‌قده‌ستی ته‌واو و له كارخانه و ناوه‌نده‌كانی خزمه‌تگوزارییشدا، كه هێڵی به‌رهه‌مهێنان بووه‌ته پێداویستیه‌كی سه‌ره‌كی له‌و باروودخهی ئێستادا، خواستی هێنانه خواره‌وه‌ی سه‌عاتی كار و دابین كردنی كه‌ره‌سته‌ی پێش‌گرتن له تووش بوون به ویرووسی كڕۆنا، بووه‌ته خواستی سه‌ره‌كیی كرێكاران. بۆ نموونه كرێكارانی ڕێگه‌ی ئاسنی سه‌رتاسه‌ری ئێران بۆ وه‌رگرتنی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كان و دابین كردنی كه‌ره‌سته‌ی پێش‌گرتن له تووش بوون به كڕۆنا بۆ ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٢ی ڕه‌شممه، بانگه‌وازی مانگرتنی سه‌رتاسه‌ریان كردووه. كرێكارانی فوولادی ئه‌هواز به هه‌ڕه‌شه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی مانگرتن به خواستی داخرانی كارخانه به حقووق و مه‌زایای ته‌واوه‌وه، به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌و ناوه‌نده‌یان ناچار كرد كه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ تووش بوونی كرێكاران به كڕۆنا، كارخانه‌كه بۆ ماوه‌یه‌ك داخات. له‌و ڕۆژانه‌دا، له زۆرێك له ناونده‌كانی به‌رهه‌مهێنان و خزمه‌تگوزاری، كرێكارن به خواستی هاوشێوه‌وه كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن. بۆ هه‌ڵسووڕاوان و پێشڕه‌وان و به‌تایبه‌ت سۆسیالیسته‌كانی بزووتنه‌وه‌ی كرێكاری، به‌شداریی چالاكانه له‌و ناڕه‌زایه‌تی و مانگرتنانه‌دا و دیفاعی په‌یگیر له خواستی كرێكاران، پێویسته ببێته ده‌رفه‌تێك تا جه‌ماوه‌ری كرێكار، به باوه‌ڕی پێویستیی تێپه‌ڕینی شۆڕشگێڕانه له كۆماری ئیسلامی، بگه‌یه‌نن. بێگومان، تا كاتێك كه ڕژیمی سه‌رمایه‌داریی ئیسلامی له‌سه‌ر كاره، كرێكاران و جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكی سته‌ملێكراوی ئێران، ئه‌منیه‌ت و ڕه‌فاه و ئاسایشیان به‌نه‌سیب نابێ.
