“یووسێف شاهێد” سه‌رۆك وه‌زیرانی توونێس ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٦ی مانگی پووشپه‌ڕ، پۆشینی ڕووبه‌نده له ناوه‌نده ده‌وڵه‌تی و گشتییه‌كان به‌هۆكاری ئه‌منییه‌تی قه‌ده‌غه ڕاگه‌یاند.
ئه‌م بڕیاره به‌دوای ئه‌وه هات كه هێرشبه‌رێك له پێته‌ختی توونێس هێرشێكی خۆكوژی ئه‌نجام دا. شایه‌ت حاڵان ده‌ڵێن: هێرشبه‌ره‌كه ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی حه‌فته‌ی ڕابردوو له حاڵێكدا كه ده‌مووچاوی به له‌چكه داپۆشیبوو، خۆی ته‌قانده‌وه. شایانی باسه، وڵاتی توونێس به‌دوای ڕاپه‌ڕێنی ناسراو به “به‌هاری عه‌ره‌بی” و له‌سه‌ر كار لاچوونی “بن عه‌لی” له ساڵی ٢٠١١، به‌رده‌وام سه‌رقاڵی به‌ره‌وڕوو بوونه‌وه له‌گه‌ڵ میلیشیاكان له ناوچه نزیكه‌كانی سنووری ئه‌م وڵاته له‌گه‌ڵ ئه‌لجه‌زایه‌ر بووه.