دانیشتوانی گوندی مێهدی ئابادی مه‌هاباد به هۆی پچڕانی به‌رده‌وام و به بێ ئاگاداری كاره‌با، ژیانیان تووشی كێشه كراوه و له دۆخێكی خراپ‌دا ده‌ژین.
به وته‌ی یه‌کێ له دانیشتوانی ئه‌و گونده، به هۆی پچڕانی به‌رده‌وامی كاره‌با،پرۆسه‌ی خوێندن و په‌روه‌رده‌ی منداڵان له خراپیدایه و كاتێك هه‌وڵی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ شیركه‌تی كاره‌با ئه‌ده‌ن، و‌ڵامیان ناده‌نه‌وه. جێگای ئاماژه‌یه له مانگانی ڕابردوودا به هۆی سیاسه‌تی هه‌ڵه‌ی ڕژیم له بواری به‌رهه‌مهێنان و دابه‌شکردنی وزه، ئه‌و وڵاته‌ی توشی قه‌یرانی که‌م ئاوی و کاره‌با کردووه و زۆربه‌ی شاره‌كان خه‌ڵك له سه‌ره‌تاییترین خزمه‌تگوزارییه‌كان بێبه‌شن.