ڕۆژی چوارشهممه ٤ی مانگی خهزهڵوهر، بەرێوەبەرى ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەى جیهان بڵاویکردەوە، بەهۆی کەمبونەوەی ڕێژەی خستنەبازاڕی گازی شل و نەوت، قەیرانێکی ڕاستەقینەی وزە لە جیهان بەڕێوەیە.
بهپێی ڕاپۆرتهكان،بەڕێوەبەری ئاژانسی نێودەوڵەتی جیهان لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، زیادبوونی رێژەی هاوردەکردنی گاز بۆ ئەوروپا و زیاتربوونی خواستی چینییەکان لەسەر گاز، بازاڕی خستنەڕووی تووشی کێشە کردووە، چۆنکە ساڵی داهاتوو تەنها ٢٠ ملیارد متری چوارگۆشە گازی نوێ دهخرێته بازاڕەکانەوە.