کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

قه‌یرانی مرۆیی له‌ سوودان و یایه‌خ نه‌دانی كۆمه‌ڵگای جیهانی

قه‌یرانی مرۆیی له‌ سوودان و یایه‌خ نه‌دانی كۆمه‌ڵگای جیهانی 2

وته‌بێژی ده‌بیركولی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ڕۆژی شه‌ممه‌ ٢٢ی به‌فرانبار ڕایگه‌یاند: سێ ملیۆن و ٢٠٠ ملیۆن منداڵی سوودانی تووشی كه‌م خۆراكین و ئه‌گه‌ر خۆراكیان پێ نه‌گات قه‌یرانێكی مرۆیی له‌و وڵاته ڕوو ئه‌دات.

به‌ وته‌ی ئێستێفان دۆجاریك، له‌و ڕێژه‌یه‌، ٧٠٠ هه‌زار منداڵ تووشی كه‌م خۆراكی سه‌ختن و پێویستین به‌ یارمه‌تی مرۆیی خێرا هه‌یه‌. ناوبراو هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: بینه‌ری گه‌وره‌ترین قه‌یرانی ئاواره‌بوون له‌ جیهانین و پێنج ملیۆن منداڵ به‌هۆی شه‌ڕ بێ سه‌رپه‌نا بوون. منداڵانی ئاواره‌ له‌گه‌ڵ دایكیان ڕۆژانه ده‌یان كیلۆمتر ئه‌بڕن بۆ ئه‌وه‌ی خۆراك و سه‌رپه‌نایێك بدۆزنه‌وه‌، به‌ڵام له‌ ڕێگادا تووشی ده‌یان كێشه‌ی دیكه‌ ده‌بنه‌وه‌.