سه‌رۆكی ڕێكخراوی نیزام په‌ره‌ستاری ئێران ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٠ی خاكه‌لێوه ڕایگه‌یاند: ئاماری كۆچكردنی په‌ره‌ستارانی ئێران له نێوان ساڵه‌كانی ١٤٠٠ بۆ ١٤٠٢ دوو هێنده زیادی كردووه و سیسته‌می بێهداشت و ده‌رمان تووشی قه‌یرانێكی جیددی بووه.
به وته‌ی ئه‌حمه‌د نجاتیان، ڕه‌وه‌ندی كۆچكردنی په‌ره‌ستارانی ئێران نیگه‌رانی لای وه‌زاره‌تی بێهداشت و ده‌رمان درووست كردووه و ئه‌و په‌ره‌ستارانه‌ش كار ده‌كه‌ن، هێشتا داخوازییه‌كانی ساڵی ڕابردوویان به ته‌واوی وه‌رنه‌گرتووه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، هه‌زاران ده‌رچووی بواری په‌ره‌ستاری له زانكۆكانی ئێران بێكارن و هه‌ندێك له نه‌خۆشخانه‌كان، په‌ره‌ستاری ئه‌فغانستانی به كه‌مترین ڕێژه‌ی حه‌قده‌ست داده‌مه‌زرێنن. به پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی ئاماری ئێران، ١٠.٧ له سه‌دی ده‌رچووانی زانكۆ له ئێران بێكارن و ده‌وڵه‌ت نه‌یتوانیوه هیچ ده‌رفه‌تێكی كاری بۆ ده‌رچووانی زانكۆ ساز بكات.