ڕۆژی دووشه‌ممه ٣٠ی پووشپه‌ڕ، خاوه‌ن كێڵگه‌یه‌كی په‌له‌وه‌ری له شارستانی دێهده‌شت مریشكه تووپیوه‌كانی له به‌رده‌م ئیداره‌ی به‌رق دا فڕی دا و به‌و شێوه ناڕه‌زایه‌تی خۆی له ئاست بڕینی به‌رده‌وامی كاره‌با نیشان دا.
به وته‌ی چالاكانی ئوستانی چوارمه‌حاڵ و به‌ختیاری، قه‌تعی بێ به‌رنامه‌ی به‌رق له گه‌رمای هاوین دا زیانێكی زۆری له خاوه‌ن كێڵگه په‌له‌وه‌رییه‌كان داوه و هیچ ناوه‌ندێكی ده‌وڵه‌تی خۆی له ئاست ئه‌و باروودۆخه به‌رپرسیار نازانێت. هاوكات كه‌شاوه‌رزان، باخداران و خاوه‌ن كه‌سب و كاره‌كانی ئه‌و پارێزگایه تووشی زیانێكی زۆر بوون و داوای قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی زیانه‌كانیان ده‌كه‌ن.