له حاڵێكدا منداڵانی به‌لووچ بۆ هاوردنی ئاوی خواردنه‌وه له چاڵاوه‌كانی به‌لووچستان ده‌خنكێن، ڕژیمی جه‌نایه‌تكاری كۆماری ئیسلامی میلیاردها دۆلاری بۆ گواستنه‌وه‌ی ئاوی ده‌ریای عه‌ممان بۆ ئیسفه‌هان سه‌رف كردووه.
به وته‌ی چالاكانی به‌لووچ، قه‌یرانی ئاو گیانی دانیشتووانی سیستان و به‌لووچستانی خستووه‌ته مه‌ترسییه‌وه و له ساڵی ٢٠٢٤دا، به‌لانیكه‌م ٢٥ منداڵی به‌لووچ به‌هۆی خنكان له چالاوه‌كانی ئه‌و پارێزگایه گیانیان له‌ده‌ست داوه. چاڵاوه‌كانی به‌لووچستان نیشانه‌ی هه‌ژاری سه‌پێندراو به سه‌ر دانیشتووانی ئه‌و پارێزگا و له‌بیركردنی خه‌ڵكی به‌لووچ، هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌ی نه‌خۆشی وه‌با و ماڵاریا له نێو ژنان و منداڵانی به‌لووچه. زۆربه‌ی ئاوایه‌كانی ئه‌و پارێزگایه له ده‌ستڕاگه‌یشتن به ئاوی لووله‌كه‌شی بێبه‌شن و ڕژیمی سه‌ركوتگه‌ر، ئاوی ده‌ریای عه‌ممان بۆ كارگه سه‌نعه‌تییه‌كانی ئیسفه‌هان، یه‌زد و كرمان ده‌گوازێته‌وه.