به پێی توێژینه‌وه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان، ٧٢ له سه‌دی ژنانی ده‌رچووی زانكۆ له ئێران بێكارن و پله‌ی ئێران له ڕیزبه‌ندی جیهانی كه‌متر له وڵاتانی دراوسێ وه‌كوو عه‌ره‌بستانه.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، ٧٢ له سه‌دی ژنانی بێكار، ده‌رچووی زانكۆن له حاڵێكدا ئه‌و ئاماره بۆ پیاوانی ٢٨ له سه‌د تۆمار كراوه. ڕێژه‌ی به‌رزی بێكاری ژنان و قوڵتربوونی كه‌لێنی جنسیه‌تی له حاڵێكدایه كه ئه‌و ژنانه‌ش كه دامه‌زراون ٢٥ له سه‌د كه‌متر له پیاوان حه‌قده‌ست وه‌رده‌گرن. كۆمه‌ڵناسانی ئێرانی ڕایانگه‌یاندووه كه ئاماری بێكاری ژنان له ئوستانه بێبه‌شه‌كانی ئێران و ئه‌و ناوچانه‌ی په‌راوێز خراون زۆرتره.