به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی وه‌زری گه‌رما خه‌ڵكی گونده‌كانی ده‌ورووبه‌ری شاری سه‌لاسی باوه‌جانی تووشی قه‌یرانی كه‌م ئاوی بوون و ڕژیمی سه‌ركوتگه‌ر هیچ هه‌نگاوێكی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كه‌یان هه‌ڵ نه‌گرتووه.
به‌پێی ئه‌و ویدیۆیانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتووه، خه‌ڵكی گوندی “كوگا”ی سه‌ر به شارستانی سه‌لاسی باوه‌جانی له پاش بوومه‌له‌رزه‌كه‌وه كێشه‌ی ئاوی لووله‌كه‌شیان هه‌یه و ناچارن په‌نا بۆ كانی و ئاوه‌كانی ده‌ورووبه‌ری گونده‌كه به‌رن. قه‌یرانی كه‌م ئاوی ته‌نیا كێشه‌ی دانیشتووانی شاره‌كانی سه‌لاس و سه‌رپولی زه‌هاو نییه و زۆربه‌ی شاره‌كانی پارێزگای كرماشان تووشی كه‌م ئاوی بوون و به ده‌یان گوند به تانكه‌ر ئاویان بۆ دابین ده‌كرێت.
