ده‌وڵه‌تی عێراق له تازه‌ترین بڕیاری دا هه‌ناردنی دۆلاری بۆ پێنج وڵات، له‌وانه ئێران قه‌ده‌غه كرد كه به واتای ئه‌وه‌یه: تێچووی هاورده‌كردنی كاڵا ٢٠٪ و داهاتی هه‌نارده‌كردنی كاڵا بۆ عێراق ٢٠٪ كه‌م ده‌كات.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ده‌بیری ژووری بازه‌رگانی ئێران و عێراق ڕایگه‌یاندووه كه هه‌ر چه‌شنه بازهرگانییهكی ورد و گه‌وره به ئه‌رزی خارجی له بازاڕه‌كانی نێوخۆی عێراقدا قه‌ده‌غه‌یه و كڕین و فرۆشتنی ئه‌رز له بازاڕه‌كانیش دا قه‌ده‌غه كراوه. “جه‌هانبه‌خش سه‌نجابی” ده‌بیری ژووری بازه‌رگانی ئێران و عێراق له‌و باره‌وه وتی: عێراق ناردنی ئه‌رزی خارجی بۆ پێنج وڵات، له‌وانه ئێرانی قه‌ده‌غه كردووه و چیتر سه‌ڕافی یا بانكه‌كانی ئه‌و وڵاته ناتوانن به دۆلار یان یۆرۆ له‌گه‌ڵ ئێران دا مامه‌ڵه بكه‌ن و ئه‌گه‌ر بیانه‌وێت پاره بۆ ئێران هه‌نارده بكه‌ن، ئه‌بێت ئه‌رزی خارجی له بازاڕی ئازاد وه‌ربگرن كه جیاوازیی نرخه‌كه‌ی ٢٠ له سه‌ده.