کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

قه‌ده‌خه‌ كردنی ڕاو له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌كانی به‌مۆ

قه‌ده‌خه‌ كردنی ڕاو له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌كانی به‌مۆ 1

بەڕێوەبەرایەتیی پاراستنی ژینگەی ئوستانی کرماشان ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ڕایگه‌یاند، ناوچەی بەمۆی لەسەر سنووری سەلاس و باوەجانی و دەربەندیخانی باشووری کوردستان، وەکو ناوچەی قەدەخەی ڕاوکردن ڕاگەیاند.

 به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، بە لەبەرچاوگرتنی پێگەکەی، ناوچەی بەمۆ دەبێتە پەناگەیەک بۆ ئاژەڵان و بڕیار وایه‌ لە تۆڕی جیهانیی ناوچە پارێزراوەکاندا تۆمار بکرێت. جێگای ئاماژه‌یه‌ بەمۆ، ناوچەیەکی شاخاوییە و ئاژەڵی کێویی وەکو بزنە کێوی، ئاسک، پڵینگ، ورچ و باڵندە ڕاوکەرەکانی لێ دەژی و سرووشتێکی زۆر دەوڵەمەندی هەیە.