میدیای هابه‌ر تورك ڕۆژی سێشه‌ممه ٨ی ڕه‌شه‌مه ڕایگه‌یاند: له ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌ی ڕابردوودا، ٧ ژن به شێوه‌یه‌كی وه‌حشیانه له شاره‌كانی ئێزمیر، بوورسا، ئه‌رزه‌رووم، دنیزلی و ئیستانبوول له‌لایه‌ن هاوسه‌ر یان هاوژینی پێشوویانه‌وه كوژراون.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، قوربانیان ته‌مه‌نیان له نێوان ٣٢ بۆ ٤٩ ساڵ بووه و به چه‌قوو و چه‌ك كوژراون. هه‌روه‌ها سێ كه‌س له بكوژه‌كانیش پاش جهنایهتهكه خۆیان كوشتووه، دوو كه‌س ده‌ستبه‌سه‌ر كراون و یه‌ك كه‌سی دیكه له كاتی هه‌ڵهاتن دا به بریندار ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه. چاره‌نووسی حهوتهمین كه‌س كه به مه‌به‌ستنی كوشتنی هاوژینه‌كه‌ی له زیندان هه‌ڵهاتبوو دیار نییه. به‌پێی ئاماری ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤی توركیا، له ساڵی ٢٠٢٣ی زاینی دا، ٣١٥ ژن له‌و وڵاته له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه‌كانیان كوژراون كه ٦٥٪یان له نێو خانووه‌كانیان ئه‌نجام دراوه. جێگای ئاماژه‌یه كه له وڵاتی توركیا ته‌نیا ساڵێك كه ئاماری ژن كوژی دابه‌زی ساڵی ٢٠١١ بوو كه كۆنوانسیۆنی به‌رگری له مافی ژنان په‌سه‌ند كرا.