به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٩ی خه‌رمانان، شاره‌داری سه‌قز ئاوی به‌سه‌ر بنه‌ماڵه‌ی دادخوازن كه بۆ دیداری مه‌زاری ڕۆڵه‌كانیان هاتبوون، بڕی.
به‌وته‌ی هاووڵاتیان، ڕژیمی سه‌ركوتگه‌ر له سه‌روبه‌ندی نزیكبوونه‌وه به ساڵڕۆژی گیانبه‌ختكردنی “ژینا ئه‌مینی” و ده‌ستپێكی شۆڕشی “ژن،ژیان،ئازادی”، به شێوازی جۆراوجۆر ده‌یه‌وێت ڕێگه به كۆبوونه‌وه‌ی خه‌ڵك له‌سه‌ر مه‌زاری گیانبه‌ختكردووان بگرێت. له یه‌ك مانگی ڕابردووددا به ده‌یان ئه‌ندامی بنه‌ماڵه‌ی دادخوازان و چالاكانی مه‌ده‌نی بانگهێشت و ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. ئێستاش به‌رپرسانی ئه‌منیه‌تی شاری سه‌قز باش ده‌زانن كه ڕۆژانی پێنجشه‌ممه و هه‌ینی گۆڕستانی ئایچی زۆر قه‌ره‌باڵغ ده‌بێت بۆیه ئاوی گۆڕستانه‌كه به‌سه‌ر خه‌ڵكی ئازه‌یه‌تبار دا ده‌بڕێت تا ڕێگه به هاتنی دووباره‌یان بگرن.
