بڕینی ١٢ ساعه‌تی به‌رق له شارۆچكه سه‌نعه‌تییه‌كانی مشه‌هه‌د، كه‌ره‌ج و سالح ئابادی تاران بووه‌ته هۆی بێكاری هه‌زاران كرێكار و خاوه‌ن كارگه‌كان داوای دابینكردنی كاره‌بای ٢٤ كاتژمێری ده‌كه‌ن.
به وته‌ی خاوه‌ن كارگه‌كان، قه‌تعی به‌رق زیانی زۆری لێ داون و ناچار بوون ژنڕاتۆر بكڕن، به‌ڵام گرانی نرخی سووته‌مه‌نی كێشه‌ی تازه‌ی بۆ درووست كردوون و ناچار بوون به‌شێك له كرێكاره‌كان بێكار بكه‌ن. ناڕازیان هۆشداریان به ده‌وڵه‌ت داوه كه ئه‌گه‌ر كێشه‌ی به‌رق چاره‌سه‌ر نه‌كرێت، كارگه‌كانیان داده‌خه‌ن.