ماوه‌ی سێ ڕۆژه ئاوی شاری كه‌ره‌ج و چه‌ند شاری دیكه‌ی ئوستانی ئه‌لبۆرز قه‌تع بووه و خه‌ڵك به‌دوای ئاو دا سه‌رگه‌ردانن.
به‌دوای قه‌تعی ئاو له ئوستانه‌كانی سیستان و به‌لووچستان و خووزستان، ئێستا نۆره‌ی ئوستانی ئه‌لبۆرزه. له كاتیك دا زۆربه‌ی گه‌ڕه‌كه‌كانی گه‌وره‌شاری كه‌ره‌ج ماوه‌ی سێ ڕۆژه ئاوی نییه، به‌رپرسانی ڕژیم مه‌سره‌فی زیاتر له پێویست و خراپی ده‌زگای پۆمپاژی ئاو به هۆكاری قه‌تعی ئاو ده‌زانن. ئه‌وه له حاڵێك دایه كه ئاوی ناوچه ده‌وڵه‌مه‌ند نشینه‌كان و ئه‌و شوێنانه‌ی به‌رپرسانی نیزامی، ئه‌منیه‌تی و ئاغازادكان تێیدا نیشته‌جێن، هیچ كات نه‌بڕاوه و ئیستهخرهكانیان پڕ له ئاوه و به‌رده‌وام میوانی تێدا به‌ڕێوه ئه‌به‌ن.