ماوه‌ی یه‌ك حه‌وته‌یه، خه‌ڵكی ١٤ ئوستانی ئێران تووشی كێشه‌ی كه‌م ئاوی بوون و به تانكه‌ر ئاویان بۆ دابین ده‌كه‌ن.
به‌پێی ئه‌و گرته‌ویدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، خه‌ڵكی چه‌ند گه‌ڕه‌كی تاران به تانكه‌ر ئاویان بۆ دابین ده‌كه‌ن و خه‌ڵكی سه‌رگه‌ردان به دوای ئاو له‌گه‌ڵ مه‌ئموورانی ئیداره‌ی ئاو و ئاوه‌ڕۆ به‌شه‌ڕ هاتوون. به‌وته‌ی هاووڵاتیان، وێڕای پچڕانی به‌رده‌وامی ئاو، قه‌بزی ئاو چه‌ند هێنده به‌رز بووته‌وه و ناڕه‌زایه‌تی به‌رینی خه‌ڵكی لێكه‌وتۆته‌وه. كارناسانی ژینگه سه‌باره‌ت به كه‌م ئاوی له ٢٤ ئوستانی ئێران له وه‌رزی هاوین دا هۆشداری ده‌ده‌نه ده‌وڵه‌ت و ڕۆژی ڕابردووش نوێنه‌رانی سیستان له مه‌جلیسی كۆنه‌په‌ره‌ستی ڕژیم سه‌باره‌ت به ڕوودانی قه‌یرانی ئینسانی له ئه‌گه‌ری پێنه‌دانی حه‌قئاوه‌ی هیرمه‌ند له‌لایه‌ن تالیبانه‌وه هۆشداریان دابۆوه ده‌وڵه‌ت.