به وته‌ی چالاكانی ژینگه‌یی ورمێ، به‌شێكی زۆۆر له زبڵ و پاشماوه‌ی ناوه‌نده ده‌رمانییه‌كانی ئه‌و شاره له ده‌ورووبه‌ری ده‌ریاچه‌ی ورمێ دا فڕێ دراوه و ئه‌و كرده‌وه نایاساییه گیانی هه‌زاران كه‌سی خستووه‌ته مه‌ترسییه‌وه.
به وته‌ی ژینگه‌پارێزانی ورمێ، بۆنێكی ناخۆش له ناوچه‌كه‌دا بڵاو بووه‌ته‌وه و چه‌ندین ڕاپۆرتیان له سه‌ر فڕێدانی زبڵ و پاشماوه‌ی ناوه‌نده ده‌رمانییه‌كان له ده‌ورووبه‌ری ده‌ریاچه‌ی ورمێ پێ گه‌یشتووه. زبڵه‌كان پێكهاتوون له ماده‌ی كیمیایی، ده‌رمانی و عفوونی و به‌ڕێوه‌به‌رانی نه‌خۆشخانه‌كان ئه‌بێ پێش ئه‌وه‌ی ئه‌و پاشماوانه فڕێ بده‌ن، مه‌ترسییه‌كانی له‌ناو ببه‌ن ئینجا له شوێنێكی گونجاوی دوور له كۆمه‌ڵگه‌ی نیشته‌جێبوون، به شێوازی ستاندارد بیخه‌نه ژێر خاك.