شه‌وی پێنجشه‌ممه ١٩ی پووشپه‌ڕ، ته‌رمی بێ‌گیانی كچێكی مێرمنداڵ به ناوی ئێلهام ته‌مه‌ن ١٥ ساڵ، له‌به‌رده‌م نه‌خۆشخانه‌ی ئیمام عه‌لی چابه‌هار فڕێ درا.
به‌پێی ڕاپۆرتی حال وه‌ش، ئێلهام خه‌ڵكی شارستانی سه‌رباز و دانیشتووی مورادئابادی چابه‌هار بووه و مانگێك له‌مه‌وبه‌ر له‌لایه‌ن كه‌سانی نه‌ناسراو ڕفێندراوه به‌ڵام، هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كان هیچ به‌دواداچوونێكیان بۆ چاره‌نووسی نه‌كردبوو. به‌پێی ئاماری ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، له سێ مانگی سه‌ره‌تایی ئه‌مساڵ دا، به‌لانیكه‌م ٤٠ ژن و كچ له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه‌كانیانه‌وه به بیانووی پاراستنی نامووس یان كێشه‌ی خێزانی كوژراون. زۆرترین ئاماری قوربانیان، له پارێزگاكانی خووزستان، كوردستان، كرمان، كرماشان، ئیلام، لۆڕستان، سیستان و به‌لووچستان، فارس، ئازه‌ربایجانی شه‌رقی و ئه‌رده‌بیل تۆمار كراوه.